تەنیا 4 یاریزان لە ریال مەدرید ماونەتەوە
دوێنێ هەینی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی مەشق و راهێنانی ئاسایی تیپەكەی ئەنجام دا، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ئەوەبوو كە لەنێو یاریگە تەنیا 4 یاریزان ئامادە بوون.
ئامادەنەبوونی بەشی هەرە زۆری یاریزانانی یانەی ریال مەدرید لە مەشق و راهێنانەكاندا بەهۆی سەرقاڵبوونیانەوە بوو بە یارییە ناودەوڵەتییەكان لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكانیان.
ئەو چوار یاریزانەی یانەی ریال مەدرید كە دوێنێ هەینی مەشق و راهێنانیان ئەنجامدابوو برێتی بوون لە كەریم بەنزیمای فڕەنسی لەگەڵ هەرسێ یاریزانی ئیسپانی كیكۆ كاسیای گۆڵپارێز، تیۆ هێرناندێز و ماركۆس یۆرنتی.
یانەی ریال مەدرید رۆژی 31ی ئەم مانگە بەفەرمی دەست بە ركابەرییەكان دەكاتەوە و لەو رۆژەدا لە گەڕی 30 خولی ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی لاس پاڵماس دەبێتەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم