مه‌ترسی دروستبوونی جه‌نگی ئابووری له نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ به سه‌پاندنی سزای 60 ملیار دۆلار به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی چین، زیانی گه‌وره‌ی له بۆرسه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا دا، ته‌نیا ژاپۆن له‌و زیانانه بێبه‌ش بوو و نرخی دراوی ژاپۆن به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ڕۆژێك له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ زیادكردنی باج بۆ سه‌ر كه‌لوپه‌لی چینی به بڕی 60 ملیار دۆلار، دراوی یه‌نی ژاپۆنی و پێوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاویان به‌خۆیه‌وه بینی.
دوا به دوای زیادكردنی باج و گومرگ له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه، زۆر له وڵاتانی دنیا بازاڕی ئابوورییان به‌ره‌و دابه‌زین چوو، شاره‌زایه‌كی ستراتیجی ئابووری گوتی، بازاڕی ئابووری هه‌موو وڵاتان به‌ره‌و نزمبوونه‌وه ده‌چێت و نرخی پشكه‌كان له بۆرسه ڕوو له دابه‌زینن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بڕیاره‌كانی تره‌مپه‌وه‌یه له‌باره‌ی زیادكردنی باج و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووری، زیانه‌كان به‌جۆرێكه وا ده‌كه‌ن هه‌موو ده‌رگه‌یه‌كی بازرگانی وڵاتان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دابخرێت.
به‌هۆی دابه‌زینی بازاڕه‌كانی ئابوورییه‌وه، زۆر له كۆمپانیاكان نزمبوونه‌وه‌ی پشكه‌كانیان ڕاگه‌یاند، كۆمپانیای پیشه‌سازی داوجۆنز زیانی 1.77% به‌ركه‌وت له 23.533.20 ، هه‌روه‌ها S&P زیانی 2.10% به‌ركه‌وت له 2,588.26، كۆمپانیای ناسداك زیانی 2.43% به‌ركه‌وت له 6,992.67.
له دوای بڕیاره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی زیادكردنی باجه‌وه، چین هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كرد بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له زیادكردنی باجی كه‌لوپه‌لی چینی، بۆ ئه‌وه‌ی دوو گرنگترین له وڵاتانی ئابووری له دنیا ڕووبه‌ڕووی جه‌نگی ئابووری نه‌بنه‌وه.