ئیبراهیمۆڤیچ دوای پەیوەندیكردنی بە یانەی لۆس ئەنجلۆس بەڵێنێك دەدات

:: AM:10:40:24/03/2018 ‌

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێشبەری ناوداری سوێدی و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەفەرمی پەیوەندی بە خولی ئەمەریكا و یانەی لوس ئەنجلۆس گالاكسی راگەیاند و بەڵێنیشیدا لە ماوەی ساڵێكدا دەستكەوتی گەورە بۆ یانەكە بەدەست بێنێ.

ئیبراهیمۆڤیچ /36 ساڵ/ گرێبەستێكی یەك ساڵەی لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسی ئەمەریكی ئیمزا كردووە بەرامبەر بە 2 ملیۆن پاوەن دوای ئەوەی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد رێگەی دا ریزی تیپەكەی جێبێڵێ.

هێرشبەرە سوێدییەكە بەڵێنی دا لە ماوەی ئەو ساڵەی لە ریزی یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاكسی یاری دەكات دەستكەوتی گەورە بۆ یانەكە لە خولی ئەمەریكا بەدەست بێنێ.

ئیبراهیمۆڤیچ رایگەیاند: دوای یاریكردنی ماوەیەكی زۆر لە خولە گەورەكانی ئەوروپا و بەدەستهێنانی 33 پاڵەوانیەتی و یاریكردن لە ریزی چەندان یانەی گەورە و ئەستێرەی تۆپی پێ، دەمەوێ ئەمجارە لە ئەمەریكا درێژە بە ژیانی وەرزشی بدەم و مێژوویەكی گەورە لە ریزی ئەو یانەیە و خولەدا تۆمار بكەم.

جێی باسە ئیبراهیمۆڤیچ لە كۆی 116 یاریدا لەگەڵ هەڵبژاردەی سوێد 62 گۆڵی تۆمار كردبوو و لەگەڵ یانەكانیشدا ناسناوی خولەكانی ئیتاڵیا، هۆڵەندا، ئیسپانیا و فڕەنسای بەدەستهێنابوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م