كچێكی ئه‌مه‌ریكی له یه‌كێك له دارستانه‌كانی ویلایه‌تی كۆنتیكتی ئه‌مه‌ریكیدا، بۆقێكی بێ سه‌ری دۆزییه‌وه كه تا ئێسته ده‌ژی، هه‌ناسه ده‌دات و خواردنیش ده‌خوات.
جیل فلیمینگ خوێندكاری زانكۆیه، بۆ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی سه‌ردانی دارستانی كرد، به رێكه‌وت ئه‌و بۆقه بێ سه‌ره‌ی دۆزییه‌وه، پێی وایه سه‌ری بووه‌ته قوربانی هێرشی ئاژه‌ڵه‌كانی تر، یان به‌ر پێی منداڵێك كه‌وتووه و لێ بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه، بۆقه‌كه تا ئێسته ده‌ژی و هه‌ناسه‌ش ده‌دات.
چاو، لووت، ده‌م، ئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و هیچ شتێكی تر له‌م بۆقه‌دا نه‌ماوه، كه‌چی وه‌ك له‌و وێنه‌یه‌دا دیاره كه كچه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌و سه‌ره كونه‌یه‌وه خه‌ریكی خواردنه و هه‌ناسه‌ش ده‌دات.
ئه‌م كچه پێی وایه بۆقه‌كه له ڕێی ئه‌و پارچه بچووكه‌ی سه‌ریه‌وه خواردن ده‌خوات كه به سه‌رییه‌وه ماوه‌ته‌وه و كه‌س نازانێت كامه به‌شی سه‌ریه‌تی.
بۆقه‌كه ئێسته له‌ناو شاردایه و له ژێر ده‌ستی پزیشك و زانا شاره‌زاكانه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و هۆكاری مانه‌وه‌ی له ژیاندا بدۆزنه‌وه.