لێكۆڵهرهوهكانى به‌ریتانیا به ره‌زامه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى له‌م وڵاته ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ى دزینى داتاكانى فه‌یسبووك كردووه و رۆژى سێشه‌مى داهاتووش روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى "فرانس پرێس" كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه، لێكۆڵه‌رانى داد ده‌ستیان كردووه به پشكنینى كۆمپانیاى راوپێژكارى "كامبریدج ئه‌نالیتیكا" كه له تاوانى دزینى داتاكانى فه‌یسبووك تێوه‌گلاوه.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه هاتووه، لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان بۆ پرۆسه‌ى پشكنین ره‌زامه‌ندییان له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى به‌ریتانیا وه‌رگرتووه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر یاداشتى پشكنین داوه.
له چوارچێوه‌ى كرده‌ى پشكنینه‌كه‌ش 18 كارمه‌ندى نووسینگه‌ى رێپێدراوى زانیارى ئه‌لیزابێس دهنهام چوونه‌ته كۆمپانیاكه‌وه.
دادگاى باڵا له به‌ریتانیا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر یاداشته‌كه داوه، چونكه گومانى ئه‌وه هه‌یه كۆمپانیاى كامبریدج ئه‌نالیتیكا، ده‌ستى به‌سه‌ر زانیارییه‌كانى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فهیسبووكداگرتبێت و به مه‌به‌ستى سیاسى به‌كارى هێنابێت
بڕیاره رۆژى سێشه‌مى داهاتوو دادوه‌ر ئه‌نتۆنى جیمس روونكردنه‌وه‌یه‌كى یاسایى ورد بدات له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌پێدانى دادگا.
كۆمپانیاى كامبریدج ئه‌نالیتیكا، یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ى كه له ساڵى 2016 ئه‌ركى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى دۆناڵد تره‌مپى له ئه‌ستۆ گرتبوو، ئێسته‌یش به‌وه تۆمه‌تباره كه به شێوه‌یه‌كى نایاسایى سوودى له داتاى ده‌یان هه‌زار كه‌س له به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك بینیوه و بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان دابنێت.
دواى ئاشكرابوونى ئه‌و كاره نایاسایییهش مارك زوكهربیرگى دامه‌زرێنه‌ى فه‌یسبووك ناچاربوو روونكردنه‌وه بدات و هه‌ڵوێستى خۆى له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره ناشیاوه رابگه‌یه‌نێ، جیا له‌وه‌ش داواى لێبوردنى له به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبووك كرد.