كۆمپانیای لوفتهانز و هێلی ئاسمانی نه‌مسا و كۆمپانیای قه‌ته‌ر ئێروه‌یس و توركش ئێرلاین بڕیاری ده‌ست كردنیان به گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ڕاگه‌یاند و جارێكی تر هه‌ولێر و كوردستان ده‌بنه‌وه وێستگه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جموجۆڵی هاتوچۆی ئاسمانی به چڕی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
كۆمپانیای لۆفتهانز یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هێڵه‌كانی گه‌شتی ئاسمانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا، له‌ڕووی قه‌باره و هه‌ڵگرتنی گه‌شتیاران له ساڵی 2017وه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له پێنچ ئه‌ندامانی هێڵه‌كانی گه‌شتكردنی ستار ئێرلاین كه گه‌وره‌ترین هێڵه له ساڵی 1997ه‌وه
ئاژانسی "
ڕۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، هێڵی لوفتاهانز گه‌شته‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دوو ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا بۆ فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی داعش و ئاڵۆزبوونی دۆخی وڵات، له ساڵی ڕابردوو گه‌شته‌كانی وه‌ستاند، ئێسته به‌هۆی باشبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و كرانه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه له مانگی ئه‌یلوولی ڕابردووه‌وه و داخرابوو، هێڵی ئاسمانی لوفتهانز بڕیاری دووباره ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی داوه له نێوان هه‌ولێر و فڕانكفۆرت له ڕۆژی شه‌موو و سێشه‌مدا، یه‌كه‌م گه‌شتی له ڕۆژی سێشه‌م 27ی ئادار ده‌ست پێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها هێڵی ئاسمانی نه‌مسا كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هێڵه‌كانی گه‌شتكردن له ئه‌وروپا، له ساڵی 2007 ده‌ستی به گه‌شتكردن كردووه بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، دوای داخستنی فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه كۆمپانیاكه گه‌شته‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاند، به‌ڵام بڕیاره ڕۆژی دووشه‌م 26ی ئادار، دووباره ده‌ست به گه‌شته‌كانی بكاته‌وه هه‌موو ڕۆژێك له نێوان هه‌ولێر و ڤیه‌ننادا گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجام بدرێت.
بڕیاری ئه‌و دوو هێله ئاسمانییه له كاتێكدایه دوێنێ هه‌ینی هێڵی فڕۆكه‌وانی توركیش ئێرلاین بڕیاری ده‌ست كردنه‌وه به گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی خشته‌ی گه‌شته‌كانی هێڵه فڕۆكه‌وانییه‌كه، یه‌كه‌م گشتی فڕۆكه‌كانی له 27/3 له نێوان هه‌ولێر- ئیستانبوڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ئاشكرای كرد، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له 29ی ئه‌م مانگه‌وه هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه بۆیان هاتووه‌ته ناردن، بڕیاره له 29ی مانگی ئادار/مارس گه‌شتی ئاسمانیی هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانییه‌وه ده‌ست پێ بكاته‌وه.
هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ر یه‌كێكه له هێڵه پله به‌رزه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی دنیا، به به‌هێزترین هێڵی ئاسمانی عه‌ره‌بی داده‌نرێت له دنیادا، ئه‌م كۆمپانیایه سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی یانه‌ی ئیسپانی به‌رشه‌لۆنه‌یه و سه‌دان فڕۆكه‌ی زۆر پێشكه‌وتوو خراونه‌ته خزمه‌تی ئه‌و هێڵه فه‌رمییه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر و باشترین خزمه‌تگوزاری گه‌شتكردن پێشكه‌شی گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، له دوای گه‌مارۆدانی قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن وڵاتانی سعوودیه و ئیمارات و به‌حرێن و میسر و وڵاتانی تری كه‌نداو، گرفتی زۆر به هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر دروست بووه و ناتوانێ به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و وڵاتانه هاتوچۆ بكات، بۆیه ده‌بێ به ئاسمانی عێراق و ئێران یان لیبیا و توونس و جه‌زائیره‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا بفڕێت.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه له 29ی ئه‌یلوولی 2017 به بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داخران و دوای نزیكه‌ی پێنج مانگ و نیو، له 13ی ئاداری 2018 و دوای رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بڕیار درا گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌ڵبگیرێت و گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
پێش داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ترافیكی هاتوچۆی ئاسمانی عێراق به‌شی هه‌ره زۆری كه‌وتبووه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف، به‌ڵام دوای داخستنی كارگۆ و هاتوچۆی گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا گواسترایه‌وه، به‌مه‌یش زیانێكی گه‌وره به فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان كه‌وت، پێشبینی ده‌كرێ دووباره فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له ڕووی جه‌نجاڵی گه‌شتیاران و كارگۆوه بچێته‌وه دوای فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف، چونكه جارێكی تر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه پێشه‌نگی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له عێراق.