ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور، بڕیاری ڕێككه‌وتنێكیان داوه له‌باره‌ی لێبوردنی كۆریای باشوور له زیادكردنی باجی هاورده‌كردنی ئه‌له‌منیۆم و پۆڵا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی گوته‌ی تره‌مپ و وه‌زیری بازرگانیی كۆریای باشوور، بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوو رێككه‌وتنێك ئه‌نجام بده‌ن، بۆ هه‌ڵگرتنی باجی ئه‌له‌منیۆم و پۆڵا له‌سه‌ر كۆریای باشوور، كه له مانگی ڕابردوو له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی هاورده‌كاری پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم دانرا.
تره‌مپ له لێدوانێكدا گوتی، نزیك كه‌وتووینه‌ته‌وه له ڕێككه‌وتنێكی زۆرباش له‌گه‌ڵ باشترین هاوپه‌یمانم، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌كرد كه ئایا ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2012 ناسراو به KORUS له‌باره‌ی بازرگانی سه‌ربه‌خۆی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور نوێ ده‌كرێته‌وه یان نا كه چه‌ند مانگێگه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند، بڕیاره ڕێككه‌وتنێك به بڕی 1.3 ترلیۆن دۆلار له نێوان كۆریای باشوور و ئه‌مه‌ریكا واژوو بكرێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كۆریای باشوور له باجی ئه‌له‌منیۆم و پۆڵا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌ر لێبوردن بكه‌وێت.