پۆلیسی ئه‌ڵمانیا توانیان باندێكی شه‌ش كه‌سی به ڕه‌گه‌ز عێراقی بگرن، كه كاریان ده‌ربازكردنی په‌نابه‌ران بووه له ئه‌ڵمانیاوه بۆ وڵاتی سوید.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی
dwی ئه‌ڵمانیا، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕای گه‌یاند، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر و به‌دواداچوون، توانیمان باندێكی شه‌ش كه‌سی بازرگانیكردن به مرۆڤ بگرین، كه هه‌وڵی ناردنی په‌نابه‌رانی عێراقییان له ئه‌ڵمانیاوه بۆ سوید به ڕێگه‌ی قاچاغ داوه.
بانده‌كه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی گیلسینكیرشن و ئیسن و میولهایمی ئه‌ڵمانیا گیراون و ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه و پێنچ كه‌سی تر داوا كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان و یه‌كێكیش پۆلیس به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا ڕایان گه‌یاند، بازرگانه‌كان پاره‌یان پێ دراوه بۆ هێنانی 100 په‌نابه‌ری عێراقیی تر بۆ سوید، له‌كاتی پلاندانیان بۆ ناردنی ئه‌م په‌نابه‌رانه، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا گرتوونی، هاوكات 63 په‌نابه‌ر له ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا گیراون، به‌ڵام نزیكه‌ی 60 په‌نابه‌ر به‌ره‌و سوید ده‌رچوون و گومان ده‌كرێت له‌وێ بن.
گوته‌بێژی پۆلیس ڕای گه‌یاند، قاچاخچیه‌كان ئۆتۆمبێلی بچووكیان به‌كار هێناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له یۆنانه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئیتاڵیا و نه‌مسا و ئه‌ڵمانیا، به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه بازرگانه‌كان عێراقی بوون، به‌ڵام پۆلیس گوتی تا ئێسته ناسنامه‌یان دیاری نه‌كراوه.