له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی یه‌كێك له خۆشترین و پڕ گوێگرترین ده‌نگی دنیایه، سلین دیۆنی گۆرانیبێژ تووشی حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن بووه و ناتوانێ گوێی له ده‌نگی خۆی بێت.
سیلین دیۆن گۆرانیبێژی ناوداری كه‌نه‌دی، بۆ میدیاكانی ئاشكرا كرد كه تووشی حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن له گوێی ناوه‌ڕاستیدا بووه، ناتوانێت گوێی له ده‌نگی خۆی و موزیك و ده‌نگه‌كانی ده‌وروبه‌ری به باشی ببێت.
له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاشكرای كرد، به هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تووشی گوێی ناوه‌ڕاستی بووه، ناتوانێت به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كانیدا بكات، كه بڕیار بوو له مانگی مارس و ئاداردا سازیان بدات، بۆیه داوای لێبوردنی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كرد.
سیلین دیۆن ماوه‌یه‌كی زۆره به‌شداری هیچ ئاهه‌نگ و كۆنسێرتێكی نه‌كردووه، ئه‌مساڵ بڕیاربوو دووباره ده‌ست به‌و كۆنسێرتانه بكات و بێته‌وه ناو هه‌وادارانی، به‌ڵام ئه‌م نه‌خۆشییه زۆری بۆ هێنا كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت و ناچاره نه‌شته‌رگه‌ری بكات، له‌به‌رئه‌وه زۆر گله‌یی له به‌خت و چانسی خۆی ده‌كات.