ئه‌حمه‌د فوئاد كه ئابووریناسێكى عێراقییه ئاشكراى ده‌كات، له شه‌شى ساڵى رابردوودا عێراق نزیكه‌ى 100 ملیار دۆلار قه‌رزار بووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د فوئاد له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، "له سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو له ساڵى 2002 قه‌رزى عێراق گه‌یشته 140 ملیار دۆلار".
دواتر باس له‌وه هه‌وڵانه ده‌كات كه له 10 ساڵى دواتر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌رزى عێراق له لایه‌ن ئابووریناسانه‌وه دراوه، ده‌ڵێ، "سوپاس بۆ خوا ئه‌وكات عادل عه‌بدولمه‌هدى و سینان شه‌بیبى و مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵحى بۆ ناردین تا له ساڵى 2012 قه‌رزه‌كانمان گه‌یشته 39 ملیار دۆلار. به‌ڵام دواى شه‌ش ساڵ سوپاس بۆ خوا دیسان قه‌رزه‌كانمان گه‌یشته‌وه 132 ملیار دۆلار".
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و ئابووریناسه له سه‌رنجه‌كه‌ى ره‌شبینه، بۆیه به شێوازێكى توانج سه‌رنجه‌كه‌ى خۆى نووسیوه. ئه‌و به پێوستى ده‌زانێت تیمى كۆن بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌رز كارا ببنه‌وه و ده‌ڵێ، "هه‌رچه‌نده بودجه‌كه‌مان له چوار وڵاتى ده‌وروبه‌ر گه‌وره‌تره، به‌ڵام هێشتا حكوومه‌ت كه‌متوانایه".
له به‌شێكى تریشدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆر له بۆچوونه ئابوورییه‌كانى له كتێبێك نووسیوه به ناوى "داڕمانى ئابووریى عێراق".