دانانی جۆن بۆڵتن له پۆستی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌لایه‌ن وڵاتانی دنیا به‌دوای خۆی دا هێنا و میدیاكانیش به چڕی باس له بیركردنه‌وه و بۆچوونه‌كانی پێشتری ده‌كه‌ن، دژ به ئێران و كۆریای باكور، له‌م بابه‌ته زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵۆ پیره‌ی كۆشكی سپی بخوێننه‌وه.
جۆن ڕۆبه‌رت بۆڵتن
جۆن بۆڵتن پارێزه‌ر و دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكی، له 20ی تشرینی دووه‌م ی ساڵی 1948 له باڵتیمۆر ماریلاندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، ئه‌ندامی پارتی كۆماری ئه‌مه‌ریكایه.
له ساڵی 2005 تا 2006، وه‌ك باڵوێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌ریتانیا كاری كردووه، جۆن بۆڵتن وه‌ك تره‌مپ یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ته‌واوی دژی رێككه‌وتنه ناوه‌كییه‌كه‌ی ئێرانه كه له ساڵی 2015 له نێوان زلهێزه‌كانی دنیا و ئێران‌دا واژوو كراوه بۆ ڕێگرتن له ئێران تا چه‌كی ناوه‌كیی به‌ده‌ست نه‌هێنێت. هه‌روه‌ها یه‌كێكیش بووه له‌وانه‌ی كه پشتگیری له بژارده‌ی سه‌ربازیی ده‌كرد دژی كۆریای باكور و ئێران و هه‌ڵوێستێكی توندی هه‌یه به‌رانبه‌ر ڕووسیا.
نازناوی "هه‌ڵۆی جه‌نگ"یان لێ ناوه، چونكه پشتگیری گۆڕینی سیسته‌می ئێران و كۆریای باكور بووه و ده‌ستی هه‌بووه له كۆتا پێهێنانی ده‌سته‌واره‌ی ئێران، هه‌روه‌ها پاڵپشتێكی به‌رده‌وامی جه‌نگه‌كانی عێراق بووه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ هاوبه‌شی كاری سه‌ربازی و گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كانی لیبیا و سووریا و ئێران.
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به قسه‌ڕه‌ق و نادیپلۆماسی وه‌سف كراوه، ئه‌مه‌یش وای كردووه دوژمنی بۆ په‌یدا ببێ له كاره‌كانی، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆڵتن ڕای گه‌یاندووه كه پشتگیرییه‌كی ته‌واوی دیپلۆماسیی ده‌كات.
له دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دامه‌زراندنی جۆن بۆڵتن وه‌ك ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، كاردانه‌وه‌ی هه‌موو وڵاتانی دنیای لێ كه‌وته‌وه به‌تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
زۆر له ڕه‌خنه‌گران به‌وه ناوی ده‌به‌ن كه ئه‌میش یه‌كێك بێت له‌و بزماره‌ی كه له داره‌مه‌یتی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رده‌می ئۆباما بدرێت له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئێران و وڵاته زلهێزه‌كانی دنیا به‌رانبه‌ر به وه‌ستاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن، بۆڵتن یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی لاوازكردنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌دات به‌هۆی لێدوانه‌كانی له ساڵی 2016 كه گوتی، ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین پێكه‌وه هاوئاهه‌نگییان مه‌حاڵه و گوتی، داهاتووی فه‌ڵه‌ستین له ژێر ده‌سه‌ڵاتی میسڕ و ئوردن ده‌بێت و له نزیكه‌وه ئاگاداری پلانه‌كانی تره‌مپ بووه كاتێك بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس ده‌ركردووه، هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ بۆڵتنی به شاره‌زایه‌كی ته‌ناهیی ناوازه وه‌سف كرد و گوتی دۆستێكی به‌هێزی ئیسرائیله.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌خباری لبنانی كه سه‌ر به گرووپی تیرۆریستی حزبوڵایه، دامه‌زراندنی بۆڵتنی به هه‌ڵۆی جووی كۆشكی سپی وه‌سف كردووه و هه‌روه‌ها ده‌ڵێن هۆكارێكه بۆ وه‌ستاندنی ئێران له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
دامه‌زراندنی بۆڵتن له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی مایك بۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ردووكیان دژی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانن و داوای گۆڕینی سیسته‌می ئێران ده‌كه‌ن، بۆڵتن ڕێی شه‌ڕكردن به‌كار دێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ده‌ر له گفتوگۆی دیپلۆماسی وه‌ك كێشه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
بۆڵتن له‌م پۆسته‌ی ئێسته‌ی كار بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌كات، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ "جێمس ماتیس" وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هێنده‌ی ئه‌و توند نه‌بێ و كۆسپ له‌به‌رده‌م پلانه‌كانی دروست بكات، میدیاكانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، تره‌مپ، بۆڵتن و مایك پۆمپیۆی بۆ ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ستنیشان كرد، تا به‌ته‌واوی گوێڕایه‌ڵی ئه‌و بن، هه‌ر به‌رپرسێكی تریش به گوێی نه‌كات، له پۆسته‌كه‌ی دووری ده‌خاته‌وه.
زۆر له به‌رپرسانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ناڕه‌زایی خۆیان به‌رانبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی واشنتن له باره‌ی گۆڕینی هه‌ندێك پۆستی به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێن، ناتوانین رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ببینه‌وه و بۆ ڕزگاركردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێران بۆ به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی.
بۆڵتن یه‌كێك بووه له لایه‌نگرانی داگیركردنی عێراق له ساڵی 2003 و هه‌روه‌ها داوای گۆڕینی سیسته‌می حكوومه‌تی كۆریای باكوری كردووه، هه‌روه‌ها به پاڵه‌وانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه وه‌سف كراوه.
له وه‌ڵامی حكوومه‌تی توركیا به‌رانبه‌ر به دامه‌زراندنی بۆڵتن و پۆمپیۆ گوتیان، هیواخوازن ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی له حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كرێت، ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها حكوومه‌تی مۆسكۆ گوتی، كه ئه‌م گۆڕانكارییانه پێوه‌ندیی به ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه نه‌ك رووسیا.
پیۆن یانگ له به‌یاننامه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كات، كه دامه‌زراندنی بۆڵتن پلانێك بوو به‌تایبه‌ت بۆ كۆریای باكور و هه‌روه‌ها گوتی، پێویسته بیر له‌وه بكرێته‌وه كه به هه‌زاران هاووڵاتیی كۆریای باكور و ئه‌مه‌ریكا ده‌بنه قوربانی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بیر له لێدانی پیۆنگ انگ بكاته‌وه له ڕێی هاتنی بۆڵتنه‌وه و تۆڵه‌كردنه‌وه له كۆریای باكور له ڕێی هێرشی سه‌ربازی.
ڕاوبۆچوونی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چاوه‌ڕێكردنی ئه‌مه‌ریكایه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 12ی ئایار له‌باره‌ی وازهێنانی ئێران له ڕێككه‌وتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی یان نا، ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه كه دۆناڵد تره‌مپ دیاری كردووه بۆ گفتوگۆكردنی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كیشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری ئێران ڕای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به به‌رده‌وامی پشتگیری گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات له دژی ئێران و هاتنی بۆڵتن پرسیارێك دروست ده‌كات له‌و كاته هه‌ستیاره.