زانایه‌كی به‌ریتانی بیرۆكه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز و جێی سه‌رسوڕمانی بڵاو كرده‌وه كه داوا ده‌كات له‌مه‌ودوا گۆشتی مرۆڤی مردوو بخورێت نه‌ك ئاژه‌ڵه‌كان.
ڕیچارد داوكینز زانایه‌كی به‌ریتانی بواری زانستی بایۆلۆجی و زینده‌زانییه، له نوێترین لێكۆڵینه‌وه و بیرۆكه‌ی جیاوازیدا، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر داوا له خه‌ڵك ده‌كات ده‌ست به خواردنی گۆشتی مرۆڤی مردوو بكه‌ن.
ئه‌و زانایه پێی وایه خواردنی گۆشتی مرۆڤی مردوو، واته ئه‌و لاشانه‌ی له ناو تاقیگه‌كان بۆ پشكنین و توێكاری داده‌نرێن، بۆ خواردن گونجاون و ئه‌گه‌ر به باشی پاك بكرێنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی كۆن بن، هیچ زیانێكیان نییه، له‌وه‌ش به باشتری ده‌زانێت كه ئاژه‌ڵێكی زیندوو بكرێته قوربانی گه‌ده‌ی مرۆڤ.
زاناكه ئه‌و پێشنیاز و بیرۆكه‌یه‌ی خۆی وه‌ك شتێكی زۆر گونجاو بڵاو كرده‌وه، هه‌رچه‌نده له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر ده‌نگی دایه‌وه، به‌ڵام كۆمێنت و ڕای جیاوازی زۆر بۆ هات و هه‌ندێكیان گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه چیتر هیچ بڕیارێكی له‌باره‌ی زانستی زینده‌زانیش وه‌رنه‌گیرێت.