ئه‌ستێره‌ی ناوداری جیهانی كیم كارداشیان كۆتایی به هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ "كانیه ویست"ی هاوسه‌ری و ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مریكی هێناو ماڵه‌كه‌ی به‌جێ هێشت.
به پێی هه‌واڵی میدیاكان ئاشكرا بووه به‌ر له‌وه‌ی
كانیه ویست بۆ نه‌خۆشخانه ببردرێت كه باری ده‌روونی ناجێگیر بوو، كیم كارداشیان ماڵه‌كه‌ی جێهێشتووه.
میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كیم كارداشیان بێزار بووه له‌وه‌ی به‌رده‌وام باری ده‌روونی كانیه وێست ناجێگیره و هه‌رده‌م ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی كردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ كارداشیان چۆته ماڵی دایكی و داوای جیابوونه‌وه ده‌كات.