ئەو منداڵە دنیای تووشی شۆك كردووە

:: PM:04:21:01/10/2016 ‌
لەدایكبوونی منداڵێكی بەنگلادیشی كە شێوەی لە كەسێكی تەواو بەساڵاچوو و 80 ساڵی دەچێت، بووەتە هۆی جێگەی باس و خواسی میدیاكان و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی.

ئەو منداڵە بەهۆی لۆچ و چرچی پێستی، وا دەردەكەوێت كەسێكی 80 ساڵییە و بەمەش زۆرێك لە خەڵكی لێی دەترسن، چونكە شێوەیەكی ترسهێنەری هەیە.

ئەو منداڵە تووشی نەخۆشییەكی ناوازە بووە و لە چوار ملیۆن كەس یەك كەس تووشی ئەم حاڵەتە دەبێ و نەخۆشییەكەش پێی دەگوترێت "پرۆجیریا" هۆكاری تووشبوون بەم نەخۆشیەش بۆ بوونی كەموكوڕی لە جیناتی منداڵەكە دەگەڕێتەوە.

بە هۆی كەمی پێكهاتەی بەرهەمهێنی پرۆتین لە نێو جیناتی منداڵەكە كە پێی دەگوترێت "پرۆجیرین" كە دەبێتە هۆی دابەشبوونی خانەكان و گەشەكردنیان، بەڵام كاتێك تووشی ئەم كێشەیە دەبێ، خانەكان دابەش نابن و پرۆتین كۆ دەبێتەوە و دەبێتە هۆی تووشبوون بەم نەخۆشیە دەگمەنە.

كەسوكاری منداڵەكە دەڵێن، ئەوە منداڵی موعجیزەیە و بەشێك لە خەڵكی بەنگلادیشیش بە پیرۆز لە منداڵەكە دەڕوانن و سەردانی ماڵی باوكی منداڵەكە دەكەن، لە بەرامبەریشدا بەشێكی زۆری خەڵكی وڵاتانی دنیا بە شێوەیەكی ترسهێنەر و نامۆ ناوی دەبەن.

وشە/شاشەنیوز، و:باز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د