خانمان هه‌میشه به دوای جوانترین ستایله‌كاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی له خۆیاندا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ن و پێیه‌وه به جوانترین شێوه ده‌ربكه‌ون، هه‌ندێك رێگای سروشتیش هه‌یه كه گرفتی ته‌ندروستی دروست ناكه‌ن، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌ری و مادده كیمیاوییه‌كان هه‌میشه گرفتی جۆراوجۆر له دواییدا به دوای خۆیان دێنن. لێره‌دا چه‌ند رێگایه‌كی سروشتیتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین بۆ گه‌وره‌كردنی لێو:
- شەكراو: كەمێك شەكر لەگەل ئاو تێكەڵبكەو بیدە لە لێوەكانت، پاشان پاكی بكەرەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی گەورەكردن و هەڵئاوساندنی لێوەكە.
- مكیاج: دەتوانیت لە رێگای مكیاجیشەوە لێوت گەورە دەربخەیت، ئەویش بەوەی دیاریكردنی سنوری لێوت كەمێك لەسەر و سنوری سروشتی خۆیەوە و پاشان بەكارهێنانی سوراو.
- وەرزش: كۆمەلێك وەرزش هەیە كە رۆڵی هەیە لە گەورەكردنی لێوەكانتدا بە شێوازێكی سروشتی، رۆژانە بۆ ماوەی 5 تا 10 چركە هەوا بكەرە گوپەكانتەوەو بۆ 10 جاریش كارەكە دوبارە بكەرەوە.
- دارچینی و زەیتی زەیتون: كەمێك دارچینی و زەیتی زەیتون تێكەڵبكەو بیدە لە لێوەكانت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە خوێنی زیاتر ڕابكێشێت و گەورەتر دەربكەوێت.
- تەڕكردنی لێو: گرنگە كە بەردەوام جەستەت رێژەی پێویستی ئاوی تێدابێت، بۆ ئەوەش پێویستە رۆژانە هەوڵبدەیت 2 لیتر ئاو بخۆیتەوە.
وشه/ takvim.com / عه‌لی سدیق