بۆچی قه‌باره‌ی سكی ژنانی دووگیان وه‌ك یه‌ك نین؟


هه‌ر ژنێك كه‌ دووگیان ده‌بێت، سكی به‌ قه‌باره‌یه‌كی جیاواز گه‌وره‌ ده‌بێت، ئه‌م جیاوازییه‌ش له‌ ژنێكه‌وه‌ بۆ ژنێكی تر ته‌نانه‌ت له‌ سكێك بۆ سكێكی تری هه‌مان ژن له‌ یه‌كتر جیاوازه‌.

قه‌باره‌ی سكی ژنان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ پێی دانیشتنی منداڵه‌كه‌، درێژی و كێشی منداڵ، بڕی ڕژێنی ئه‌میۆنی ناو په‌رده‌ی منداڵ دیاری ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنان كاتێك سكی خۆیان به‌ بچووكی و هی یه‌كێكی تر به‌ گه‌وره‌یی ده‌بینن، زۆر تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن، به‌ڵام پێویسته‌ بزانن گه‌وره‌یی سكیان به‌م شتانه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌:

_ دانیشتنی منداڵه‌كه‌: شێوازی دانیشتنی منداڵ له‌ سكی دایكیدا هۆكارێكی گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سكی ژن گه‌وره‌ یان بچووك ده‌ربكه‌وێت.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ پشتی به‌ سكی دایكی و سه‌ری به‌ پشتییه‌وه‌ نووساندبوو، ئه‌وا سكی سكی ژنه‌كه‌ خڕ ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر پشتی به‌ پشتی دایكییه‌وه‌ نووساند و ڕووی له‌ سكی بوو، ئه‌وا سكی ژنه‌كه‌ خڕ ده‌رناكه‌وێت.

_ سكی پێشووت: ئه‌گه‌ر ئه‌م سكه‌ منداڵی یه‌كه‌مت نه‌بێت، بێگومان سكی پێشترت كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوازی سكت ده‌بێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ هه‌میشه‌ سكی یه‌كه‌م بچووكتر ده‌بێت له‌ سكی دووه‌می دایك، چونكه‌ سه‌ره‌تا ماسولكه‌كانی به‌ ته‌واوی نه‌كشاون و هێشتا ئه‌و قاڵبه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ كه‌ له‌ سكی دواتر دووه‌من وه‌ری بگرن.

_ درێژی و كێش: بێگومان درێژی باڵا و كێشت كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوازی سكت ده‌بێت، جا ئه‌گه‌ر درێژ بیت و باڵات به‌رز بێت، ڕه‌حمت به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ گه‌وره‌ ده‌بێت نه‌ك ته‌نیشت، له‌به‌رئه‌وه‌ سكت تا قۆناغه‌كانی كۆتا پێوه‌ی دیار نابێت و هه‌ر بچووك ده‌بێت، به‌ڵام ژنی باڵا كورت، ڕه‌حمی به‌ره‌و ته‌نیشته‌كان گه‌وره‌ ده‌بێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ سكی گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت.

_ بڕی ڕژێنی ئه‌میۆنی: په‌رده‌ی ئه‌میۆنی، بریتییه‌ له‌و پارێزه‌ره‌ی له‌ ده‌وری هه‌موو منداڵێكدا هه‌یه‌، ئه‌و په‌رده‌یه‌ش به‌ ڕژێنی ئه‌میۆنی پڕ كراوه‌، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕژێنه‌ له‌ سكی ژنێكدا زۆر بێت، قه‌باره‌ی سكی گه‌وره‌ ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ڕژێنه‌كه‌ی كه‌م بێت، سكی بچووكتر به‌دیار ده‌كه‌وێت.

سه‌رچاوه‌_ سه‌ییده‌تی



وشە - ڕێناس شابان


PM:01:31:26/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 2906 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌