پارچه موزیكێكی كه‌نیسه‌یی ئیتاڵیایی كه له ساڵی 1731دا تۆمار كراوه و دواتر ون بووه، ئێسته دۆزراوه‌ته‌وه و هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری ئیتالی له موزیكێكی خۆیدا به‌كاری هێناوه.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پارچه موزیكه‌كه هی موزیكزانی جیهانیی جیوفانی باتیستا بیرجۆلیزییه، بۆیه زۆربه‌ی میدیاكانی دنیا وه‌ك هه‌واڵ بایه‌خیان پێ داوه، له‌ناویاندا "رۆیته‌رز".
به‌پێی ئاژانسه‌كه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و پارچه موزیكه كه‌نیسه‌یییه‌ی بیرجۆلیزی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئیتالیایی جۆلیو بڕاندی كه له‌ناو موزیكێكی خۆی جێی كردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌وه ده‌ستخۆشیی زۆر له بڕاندی كراوه كه توانیویه‌تی ئه‌و موزیكه‌ی 300 ساڵ به‌رله ئێسته تۆمار كراوه و دواتر ون بووه، بیخاته‌وه به‌رگوێی خه‌ڵك و هونه‌ری ئیتالی.
ئاژانسه‌كه باس له ورده‌كاریی دۆزینه‌وه‌ی موزیكه‌كه ناكات، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له‌ناو چه‌ندان كتێبخانه و گه‌ڕان له‌ناو به‌رهه‌مه زۆر كۆنه‌كان، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌ست كه‌وتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه موزیكزانی جیهانیی جیوفانی باتیستا بیرجۆلیزی، ته‌نیا 26 ساڵ ژیاوه، به‌ڵام له‌ناو ئه‌و ژیانه‌یدا بووه‌ته خاوه‌نی ده‌یان شاكاری موزیكی و له ئیتالیا به هونه‌رمه‌ند و داهێنه‌ری سه‌ده‌ی هه‌ژده ناو ده‌برێت.