دینا بۆ ڕه‌مه‌زان سترانی ئاینی ده‌ڵێ

:: AM:11:58:28/03/2018 ‌

ئاوازدانه‌رێكی كورد له‌گه‌ڵ كچه‌ هونه‌رمه‌ندێك خه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كن بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی سترانێكی ئاینی، له‌ وێنه‌كه‌یش دا هه‌ڵكه‌وت زاهیر وێنه‌ی خۆی و كچه‌ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی به‌ لچكه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ر نوێترین كار و چالاكی خۆی بڵاوكرده‌وه‌، به‌رچاوڕوونی بۆ هه‌موو كار و بڕیارێكی تێیدا ده‌دات.

ئێسته‌ وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ دینای گۆرانیبێژ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ئاوازدانه‌ره‌ كاری بۆ ده‌كرێ، بڵاو كرده‌وه‌، دینا له‌ وێنه‌كه‌دا جلێكی پۆشته‌ی له‌به‌ردایه‌ و له‌چكێكی توندی به‌سه‌ره‌وه‌ به‌ستووه‌، هه‌ڵكه‌وت زاهیریش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌ كاتی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كدایه‌ كه‌ بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر یه‌كێكه‌ له‌ ئاوازدانه‌ره‌كان و ساڵانه‌  كلیپی ئاینی بۆ سترانبێژه‌كان ئاماده‌ ده‌كات، تا ئێسته‌یش چه‌ندان كلیپی له‌و شێوه‌یه‌ی بۆ لۆكه‌، میرا و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر تۆمار كردووه‌، ئه‌مساڵیش نۆره‌ی دینایه‌.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورد، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و خاوه‌نی سه‌تان ئاوازی گۆرانییه‌ و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌ كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ گوتراون.








وشە - ڕێناس شابان