خانمه گۆرانیبێژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان "هانی موجته‌هیدی" دوای ئه‌وه‌ی نوێترین وێنه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، هه‌وادارانی تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كات.
هانی له واڵی تایبه‌تی خۆی وێنه نوێیه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه به ستایل و جلوبه‌رگه سه‌یره‌كه‌یه‌وه به‌شێك له هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێگرتووه كه ناكرێت ئه‌ستێره‌یه‌كی كوردی له شوێنی خه‌وتنه‌كه‌ی وێنه بڵاو بكاته‌وه.
هه‌وادارانی جگه له ستایلی جله‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی به‌گشتی باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ڕۆژ به ڕۆژ گه‌نجتر و جوانتر ده‌بێته‌وه و به شێكێیان پێیان وایه كه ئه‌م شێوازه وێنه گرتنه‌ی وه‌ك لاسایكردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی دیاری ئهمهركیی "كیم كارداشییانه".
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هانی به‌جلی كوردییه‌وه كارێكی هونه‌ری بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان بڵاو كرده‌وه و به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ههوادارانییهوه پێشوازیه‌كی باشی لێ كرا.
گۆرانیبێژ هانی، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی (نیشاد موجته‌هیدی)یه، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 2000وه ده‌ستی به كاری هونه‌ره‌ی كردووه و خاوه‌نی دوو ئه‌لبووم و چه‌ندان گۆرانییه.