دادگای توركیا بڕیاری گرتنی به‌سه‌ر خاتوونه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژێك داوه به‌هۆی سووكایه‌تیكردن به ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، كه سووكایه‌تیكردنه‌كه له رێی گۆرانییه‌وه بووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی ده‌ستكاریی شیعری گۆرانییه‌كی كۆنی توركی كه له رێیه‌وه سووكایه‌تی به ئه‌ردۆغان كراوه، دادگای توركیا بڕیاری 10 مانگ گرتنی بۆ خاتوونه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ "زوهال ئۆڵجای" ده‌ركرد.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌كه، ئۆڵجای له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا گۆرانیی "Boşvermişim Dünyaya "ی گوتووه كه گۆرانییه‌كی كۆنی توركییه، به‌ڵام له‌وێدا شیعره‌كه‌ی گۆڕیوه و تێیدا جنێوی به ئه‌ردۆغان داوه و سووكایه‌تیی پێ كردووه. له گۆڕینی شیعره‌كه‌دا ده‌ڵێ، "هه‌موو قسه‌كانت درۆن و قسه‌یه‌كن له بۆشایی، رۆژێك دێ ژیان ته‌واو ده‌بێ و تۆیش ده‌ڵێیت خه‌ونم بینیوه"، دواتریش به ده‌سته‌كانی نیشانه‌ی جنێو پێشان ده‌دات.
دواتریش پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه له دادگا و له لێكۆڵینه‌وه‌یشدا ئۆڵجای ته‌مه‌ن 60 ساڵ كه خاوه‌نی ده‌یان به‌رهه‌می سینه‌مایی و شانۆیییه، ددانی به‌وه ناوه كه هه‌موو قسه‌كانی مه‌به‌ستی ئه‌ردۆغان بووه و له هه‌ڵوێسته‌كه‌یشی په‌شیمان نییه.