گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌كته‌ر و وه‌رزشوانی دیاری جیهانی "ئارنۆڵد شوارزنیجه‌ر" رای گه‌یاندووه كه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه دوێنێ هه‌ینی له نه‌شته‌ركارییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتوو، رزگاری بوو. ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
دانیاڵ كیچڵ كه گوته‌بێژی ئارنۆڵده، رای گه‌یاند كه 20 ساڵ به‌رله ئێسته ئارنۆڵد نه‌شته‌ركارییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دابوو، ئه‌ویش به گۆڕینی به‌شێك له ده‌مارێكی دڵی "صمام"، به‌ڵام به‌مدوایییه پێویستی به‌وه بوو دووباره ئه‌و ئامێره‌ی بۆی دانرابوو، بێته گۆڕین.
زیاتر روونی كرده‌وه، دوێنێ هه‌ینی ئه‌و نه‌شته‌ركارییه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی سیدارز سینای له شاری لۆس ئه‌نجیلۆس بۆ ئه‌نجام دراوه و گوتی، "راسته نه‌شته‌ركارییه‌كه گه‌وره بوو، به‌ڵام به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا و ئێسته دۆخی ته‌ندروستی باشه".
له‌باره‌ی ئارنۆڵده‌وه ئه‌وه‌شی گوت، دوای نه‌شته‌ركارییه‌كه كه به‌نج به‌ری دابوو، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه یه‌كه‌مین وشه كه له ده‌می هاته‌ده‌ر، گوتی "من گه‌ڕامه‌وه"، ئه‌ویش ئه‌و وشه‌یه‌یه كه له ساڵی 1984 له فیلمی "زه تیر میناتۆر" ئارنۆڵد گوتی"ده‌گه‌ڕێمه‌وه".
ئارنۆڵد كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 70 ساڵ، جیاله‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیای هۆڵیووده و زۆرینه‌ی فیلمه‌كانی بواری خه‌یاڵی زانستی و له ستایلی ئه‌كشنن، هاوكات وه‌رزشوانێكی گه‌وره‌یه و له ساڵی 1975دا پاڵه‌وانی بواری له‌شجوانیی دنیا بووه. تا ئێسته نزیكه‌ی له 30 فیلمی سینه‌ماییدا به‌شداریی كردووه. ماوه‌یه‌كیش حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا بووه.