ئه‌م گه‌ڵایه‌ له‌ ژووره‌كه‌ت بسووتێنی له‌م نه‌خۆشییه‌ ڕزگارت ده‌بێ

دڵەراوكێ‌ نەخۆشییەكی دەروونییە و ساڵانە نزیكەی 40 ملیۆن تازەپێگەشتوو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تووشی ئەم گرفتە دەروونییە دەبن، زۆر كەس لەكاتی تووشبوون بە دڵەڕاوكێ پەنا بە بەكارهێنانی ئەو دەرمانانە دەبەن كە بۆ دژی ئەم نەخۆشییە دەروونیە بەكاردەهێنرێن، بەڵام پزیشكەكان دووپات لەوە دەكەنەوە، دەرمانەكان چارەسەرێكی ڕیشەیی نین بۆ دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ، بەڵكوو ڕێگە سروشتییەكان كاریگەرتر و بەهێزترن بۆ لەناوبردنی ئەو كێشەیە.
كاریگەرییە لاوەكیەكانی دڵەراوكێ‌:
1: كەمبوونەوەی وزەی لەش و خاو بوونەوەی لەش.
2: سەرلێشێوان و خەمۆكی.
3:لەدەستدانی بیر و هۆش.
4: خەونی ناڕوون و جۆراوجۆر.

كاریگەری ئەو دەرمانانەی كە بۆ چارەسەركردنی دڵەراوكێ‌ بەكاردەهێنرێت ئەمانەن:
1: شێتی.
2: تووڕەبوون و رەفتاری نادروست.
3: وڕێنەكردن.

گەڵای غار چییە؟
گەڵای غار لە ڕووەكێكی بۆنداری ڕەنگ پیرۆزەیی پێك دێ و  مێژووێكی زۆر كۆنی هەیە، لە دروستكردنی خۆراك و دەرماندا بەكاردەهێنرێت. بەپێی نوێترین توێژینەوەی پزیشكی ئاوێتەیەك لە گەڵای غاردا هەیە، دڵەراوكێ‌ و نەخۆشییە دەروونییەكان  چارەسەر دەكات و كاریگەرییان كەم دەكاتەوە.

دەتوانرێت چەند گەڵایەكی غار وەكو چارەسەرێك بەكاربهێنرێت بۆ چارەسەركردنی دڵەراوكێ‌ ،لە دەفرێكی بەردین یان ئاسندا چەند پارچە خەڵوزێك بسووتێنە پاشان 5 بۆ 10 گەڵای غار بخەرە سەر خەڵوزەكان و بۆ ماوەی 5 بۆ 10 خولەك ژوورەكە بەجێ‌ بهێڵە  بۆ ئەوەی بۆنی گەڵاكە بەتەواوی ژوورەكە بڵاو ببێتەوە، كاتێك ژوورەكەت پڕ بوو لە بۆنی ئەم گەڵایە دەتوانیت هەناسەی قووڵ بدەیت و تەنیا لە ماوەیەكی كەمدا دڵەراوكێ‌ كەم دەكاتەوە و بیر ئارام دەكات و ئیسراحەت بە هزر و دەروونتان دەبەخشێت.



وشە - ئاوات ئازاد


AM:11:00:31/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 9757 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌