یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی ڕۆیشتنی منداڵ هه‌میشه خۆشترین هه‌ست به دایك و باوك ده‌به‌خشن، به‌ڵام هه‌ندێك منداڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌یان دره‌نگ فێر ده‌بن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه دایك و باوكیان تووشی ترس ده‌كه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كانی پزیشكانی به‌ریتانیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، منداڵ له ته‌مه‌نی نۆ بۆ 12 مانگی‌دا یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی ده‌نێت، دواتر له ته‌مه‌نی 14 بۆ 15 مانگی‌دا به ته‌واوی پێ ده‌گرێت.
به‌ڵام لای هه‌ندێك منداڵ به‌م شێوه‌یه نییه، منداڵ زووتر ده‌ڕوات، یان دره‌نگتر فێر ده‌بێت، جا ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت ته‌مه‌نی هێشتا نه‌گه‌یشتبووه 18 مانگ، پێویست به سه‌ردانی پزیشك ناكات، بابه‌ته‌كه‌ش له خۆت گه‌وره مه‌كه، ته‌نیا ئه‌م هه‌وڵانه‌ی له‌گه‌ڵ تاقی بكه‌وه و فێری ڕۆشتنی بكه:
_ ده‌ستی منداڵه‌كه‌ت بگره، به دوای خۆتدا بیهێنه و بیبه، تا قاچه‌كانی بۆ ڕۆیشتن ڕادێن.
_ منداڵه‌كه‌ت ببه ناوچه‌یه‌كی پارێزراو و گه‌وره، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی شوێنه‌كه حه‌زی گه‌ڕان و سووڕانه‌وه‌ی تێدا دروست بكات.
_ به ده‌ستی خۆت منداڵه‌كه‌ت به پێوه بگره، بزانه تا چه‌ند ده‌توانێت به‌رگه بگرێت و هه‌وڵی ڕۆیشتن بدات، كه‌ی ویستی با دا‌نیشێت و فێری هه‌ستان و دانیشتن ببێت.
_ به ده‌م یاری كردنه‌وه بیجووڵێنه با بڕوات، هه‌ر كاتێكیش هه‌نگاوی زیاتر یان هه‌وڵی زیاتری دا، پشتگیری بكه و چه‌پڵه‌ی بۆ لێ بده، تا بزانێت ئیشێكی گرنگی كردووه.
منداڵ دوای ئه‌م ڕاهێنانه فێری ڕۆیشتن ده‌بێت، به‌ڵام تۆش ده‌بێت به‌رگه بگریت و له‌گه‌ڵیدا ماندوو بیت، ئه‌گه‌ریش زانیت سوودی نییه، باشتره سه‌ردانی پزیشكی پێ بكه‌یت.