دبلوماسیەکانی رووسیا باوەڕیان وایە
یەکێتی ئەوروپا سزاکانیان لەسەر رووسیا سووک دەکەن بە هۆی ئۆکرانیاوە لەبەر ئەوەی رووسیا
بەردەوام لە ئۆپۆزسیۆنی سووری دەدات و فڕۆکە جەنگیەکانیان ناهێڵن سەر هەڵبڕن.
سەرەڕای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا داوای
جیاکردنەوەی ململانێکانی نێوان سووریا و ئۆکرانیا دەکات لە هەڵمەتە سەربازیەکاندا،
کە رووسیا و هاوپەیمانەکانی لە حەلەب ئەنجامی دەدەن و دۆخێکی قەیراناوی لە
نێوانیاندا دروست کردوە.
ئیتالیا و مەجەر و دەوڵەتانی تریش دەستیان
سووک کردوە لە پێناوی کەمکردنەوەی سزاکاندا و دەستپێکردنەوەی مامەڵە ئابوریەکان و
پەیوەندی مۆسکۆ، لە دوای ئەوەی رووسیا دوورگەی قرمی لە 2014 داگیر کرد سزایان بەسەردا
سەپاند.
وەزیرێکی دەرەوەی دەوڵەتانی ئەوروپی دەڵێت، روونە هێرشەکانی حەلەب جیاوازی
بیرکردنەوە دروست دەکات، بەڵام ئەستەمە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی سزاکانی پەیوەست بە
کێشەی ئۆکرانیاوە لە ژێر پەستانی ئەو رووداوانەدا.
سەرچاوەیەکی
دیپلومانسی فرەنسی دەڵێت، هەڵگرتنی سزاکانی سەر رووسیا پەیوەست بە ئۆکرانیا
ئەستەمە و دوای کێشەی حەلەب.
گووتی، ئەو هێرشانەی سەر حەلەب تاوانی
جەنگن و دەبێت کەیسی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ سووریا و رووسیا بۆ بکەنەوە.
بەرپرسێک لە هێزەکانی باکوری ئەتڵەسی
(ناتۆ) دەڵێت، دەبێت سزاکانی سەر رووسیا بمێنێتەوە.
سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە بابەتی پەیوەندی
لەگەڵ رووسیا لە رۆژی 20 و 21ی ئۆکتۆبەر/ تشرینی یەکەم لە
برۆکسل گفتوگۆ دەکەن، سزا ئابوریە سەرەکیەکان کە لەسەر رووسیا سەپێنراوە لەسەر
کێشەی ئۆکرانیا و بەردەوام دەبێت تا کانونی دووەم/جانیوەری
سزاکانی سەر رووسیا بوارەکانی سەربازی و
ووزەش دەگرێتەوە و لە لیستی رەش دانراوە هەموو ئەو کەسانەی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن دوای
ئەوەی قرمی خستۆتە ناو سنوری خۆیەوە .
سەرۆکی وەزیرانی ئیتالیا، ماتیۆ رینتسی،
داوای کردووە، دەست بە گفتوگۆی نوێ بکرێتەوە لەسەر سزاکانی رووسیا کە پەیوەستن بە
کەیسی ئۆکرانیاوە.
ئیتالیا پشتیوانی یۆنان و قوبرس و سلۆڤاکیا
و مەجەری هەیە بۆ ئەو داوایە تا مامەڵەی ئابوری لەگەڵ رووسیا بکەن، بۆ گەشەکردنی
ئابوریان.
سەرۆکی رووسیا ڤلادمێر پوتین، بڕیاریداوە
لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا کۆببێتەوە، لە 19ی ئۆکتۆبەر/ تشرینی یەکەم بۆ گفتوگۆ کردن.
چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی ئۆکرانیا، پیترۆ
بۆرۆشینکۆ، لە برۆکسل ئامادە بێت لە کاتی کۆبوونەوەکانی یەکێتی ئەوروپا و لە 24ی نۆڤەمبەر/تشرینی دووەم کۆبوونەوەیەکی
باڵا ئەنجام بدرێت لە کیف.
ئەگەری ئەوە هەیە
لە سەر کەیسی سووریا سزای نوێ لەسەر رووسیا دابنرێت، لەبەر ئەوەی پشتیوانی بەشار
ئەسەد دەکات و شەڕ بۆ ماوەی پێنج ساڵە بەردەوامە.
رۆژی شەمووی رابردوو رووسیا لەبەرژەوەندی
بەشار ئەسەد مافی ڤیتۆی بەکارهێنا لە دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی تەناهی نێودەوڵەتی لە
کاتێکدا فرەنسا داوای وەستاندنی بۆردمانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەکرد.
رۆژی دووشەممی داهاتوو یەکێتی ئەوروپا
دادەنیشن بۆ باس کردنی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی بۆردمانە وێرانکەرەکانی سەر حەلەب.
بەڵام ئەڵمانیا لەگەڵ ئەوە نیە سزای زیاتر
بۆ سەر مۆسکۆ دابنرێت.
حەلەب بووەتە جێگەی ناکۆکی نێوان دەوڵەتانی
جیهان، بوون بە دووبەشەوە، رووسیا و هاوپەیمانەکانی و ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی،
لەگەری رێککنەکەوتنیان ئەگەری ئەوە هەیە جەنگێکی گەورە و هەمەلایەن دروست ببێت.
لای خۆیانەوەی ئەمەریکیەکانیش پەیوەندیەکانیان
لەگەڵ رووسیا لەوبارەیەوە راگرتووە، ماوەی دوو هەفتە دەبێت هیچ پەیوەندیەکی ئاشکرا
بەڕێوەنەچووە، لە کۆتاجاردا ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، ئیدی هیچ پەیوەندیەک لەو
بارەیەوە لەگەڵ رووسیا ئەنجام نادەن، چەند هەنگاوێکی دژ بە یەکیشیان نا.
وشە/ رۆیتەرز، میدیاکان، رێبین محەمەد