رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ ئاشكراى كرد به‌ر له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى مووچه به سیسته‌مى نوێ وه‌رده‌گرن و داوایشمان له‌و دوو وه‌زاره‌ته كردووه، لیست بۆ گه‌نجینه‌كان بنێرن.
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌مڕۆ ئاشكراى كرد كه ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تى دارایى قسه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى لیسته‌كانیان ئاماده بكه‌ن، تا به زووترین كات مووچه به هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بدرێت.
له باره‌ى پاره‌ى ئاماده له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه رێباز حه‌ملان گوتى" بڕێك پاره له لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان به وه‌زاره‌تى دارایى دراوه هه‌ر چه‌نده ئه‌و بڕه نییه كه 371 ملیار بێت كه ئێمه له‌سه‌رى رێكه‌وتووین، به‌ڵام به‌شى ئه‌وه ده‌كات ده‌ست بكه‌ین به دابه‌شكردنى مووچه".
وه‌زیری دارایی روونى كرده‌وه، له پێناو ئه‌وه‌ى خوێندنى قوتابیان نه‌فه‌وتێ كه ئه‌مساڵى خوێندن زۆر كه‌مى ماوه، بۆیه ده‌مانه‌وێ ده‌وام له هه‌موو قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها له پێناو هاووڵاتییان ده‌مانه‌وێ نه‌خۆشخانه‌كانیش كارى خۆیان بكه‌ن.
جیا له په‌روه‌رده و ته‌ندروستى ڕێباز حه‌ملان ئاشكراى كرد كه وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش له‌دواى ئه‌وانه‌وه ده‌بێ و بڕی 10 ملیاره بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ دانراو ه و 12 ملیاریش بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆیش داوامان له‌و دوو وه‌زاره‌ته‌یش كردووه، لیستی مووچه ئاماده بكه‌ن و بینێرن بۆ گه‌نجینه‌كان.