ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى پارچه‌یه‌كی ڤیدیۆیى كه ده‌رده‌كه‌وێت هونه‌رمه‌ندى ناودارى توركی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد "ئیبراهیم تاتلیساس" پشتگیرى كوشتنى كورد ده‌كات له عه‌فرین و ئه‌و له ته‌نیشت سه‌رۆك كۆمارى توركیا گۆرانى بۆ سه‌ركه‌وتنى سوپاى توركیا ده‌ڵێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تاتلیساس هیوای له‌ناوچوونی كورد و بردنه‌وه بۆ توركیا له‌و شه‌ڕه‌ی توركیا و ڕۆژئاوای كوردستان خواستووه و پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتن ده‌كات.
ئه‌گه‌رچى هونه‌رمه‌نده توركه‌كانیش كه لای كورد زۆر خۆشه‌ویست و سه‌ركه‌وتوون، ده‌ستیان به پشتگیریكردنی ئه‌و جه‌نگه كردووه و ده‌پاڕێنه‌وه بۆ كوشتنی كوردانی ڕۆژئاوا، ئه‌م پارچه ڤیدیۆیه ناڕه‌زایه‌تى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و زۆربه‌ى هه‌وادارانى تاتلیساس هیوایان خواستووه كه خۆزگه به‌و شێوه له كۆتایى ته‌مه‌نه‌كانى كارى هونه‌رى نه‌یاندیبووایه.
ئیبراھیم تاتڵی یان (ئیبراھیم تاتڵیساس) یەکێکە لە بەناوبانگترین ھونەرمەندەکانی تورکیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە کە بە ڕەگەز کورد و عەرەبە ئیبراهیم لە (1/1/1952) لە ناوچەی سوێرەک کە سەر بە پارێزگای ڕحایە لە باکووری کوردستان لەدایک بووە، باوکی عەرەبە و دایکیشی کوردە ئیبۆ بەھۆی ھەژارییەوە نەیتوانیوە بچێتە بەر خوێندن و ھەر لە منداڵییەوە لەگەڵ حوسێنی برای دەستیان کردووە بە کارکردن. ئیبراھیم پێش ئەوەی ببێتە گۆرانیبێژ کاری کرێکاری کردووە.
ڕۆژی هه‌ینی 19ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر دوای كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆر له پارێزگای هاتای وڵاتی توركیا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاری عه‌فرین كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای كوردستان، تۆپخانه‌كانی توركیا به‌چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی ئه‌و شاره و گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كرد، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه له‌و كاته‌وه دانیشتوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی یه‌په‌گه به تایبه‌تی، ده‌ستیان به به‌رگریكردنی شاری عه‌فرین كردووه، بڕیاریان داوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی توركیا بكه‌ن، به‌ڵام له كۆتایدا توركیا توانى بچێته ناو عه‌فرین و ئه‌و شاره داگیر بكات.