لە كەمپەكانی دیبەگە ژەمەخۆراكی گەرم، نەوت، پێداویستی ناوماڵ و پێداویستی جۆراوجۆری تر بەهاوكاری ژمارەیەك رێكخراو، بەسەر هەزار و 469 خێزانی ئاوارەی مووسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری دەكرێت.
ئەمڕۆ شەموو 26ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەری 2016، لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، لە هەڵمەتێكدا دەزگەی خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی دیبەگە، بەردەوامە لە دابینكردنی پەناگە و پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیان و پێدانی دوو ژەمەخۆراكی گەرم بەسەر ئاوارەی تازە هەڵاتووی ژێر دەستی داعش.
لە هەڵمەتێكی تردا دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و هەردوو ڕێكخراوی UNHCR دەست كرا بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر 957 خێزان كە هەر خێزانێك بڕی 40 لیتر نەوت و هەر 512 خێزانی تر سۆپایان پێ درا.