زۆرن ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی هۆڵیوود كه له هاوسه‌رێتیدا تووشی داوی هه‌وادارانیان بوون. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی هونه‌ریی و میسرییه، راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و چه‌ند نموونه‌یه‌كی له‌ناو ئه‌ستێره‌كان هێناوه‌ته‌وه. "وشه" به‌شێكی بڵاو ده‌كاته‌وه.
جۆلیا رۆبه‌رتس كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی دیاری هۆڵیووده، تووشی داوی خۆشه‌ویستی وێنه‌گرێك بوو به‌ناوی "دانێڵ مودێر". له دیدارێكدا ئه‌و وێنه‌گره گوتوویه‌تی، به‌رله‌وه‌ی پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیم له‌گه‌ڵ جۆلیا هه‌بێت، یه‌كێك بووم له هه‌واداره سه‌رشێته‌كانی، له دوای دروستبوونی خۆشه‌ویستی، له 2002دا بووینه هاوسه‌ری یه‌كتر.
نیكۆڵاس كیج كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری هۆڵیووده و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی ئه‌كشنه، دوو جار هاوسه‌رێتیی كردبوو و تێیاندا تووشی شكست بوو، له ساڵی 2004دا تووشی خۆشه‌ویستیی یه‌كێك له هه‌وادارانی بوو به‌ناوی "ئه‌لیس كیم" و داوای هاوسه‌رێتیی لێ كرد، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، له 2004ه‌وه تا ئێسته له ژیانی هاوسهرێتیمدا زۆر دڵخۆشم.
جۆن تراڤۆڵتا كه له‌لایه‌ك ئه‌كته‌رێكی جیهانییه و له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌ماكارێكی زۆر ناوداره، ئه‌و له‌گه‌ڵ خاتوونه ئه‌كته‌ر كێلی بریستۆن هاوسه‌رێتیی كردووه. له‌باره‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه كێلی گوتوویه‌تی، به‌رله‌وه‌ی له ناوه‌ندی هونه‌ریدا ده‌ربكه‌وم، سه‌رشێتانه هه‌واداری جۆن بووم، ئێسته‌یش كه هاوسه‌ری یه‌كترین، به‌هه‌مانشێوه ماوم و هه‌ر هه‌واداری جۆن تراڤۆڵتام.
مات دیمۆن كه ئه‌ویش ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری هۆڵیووده و خاوه‌نی ئۆسكاره، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هه‌وادارانی تووشی خۆشه‌ویستی بوو به‌ناوی ∀بۆزان بارۆسۆ∀، ئه‌وه‌بوو له 2005دا داوای هاوسه‌رێتیی لێ كرد و له‌وكاته‌وه تا ئێسته پێكه‌وه‌ن.
ئاده‌م ساندله‌ر كه ئهكترێكی زۆر ناوداری ستایلی كۆمیدییه، له رێی هاوڕێیه‌كیه‌وه ∀جاكلین∀ی ناسیوه، ئه‌ویش پێی گوتووه كه هه‌وادارێكی رژدی خۆی و فیلمهكانیهتی، دوای ماوه‌یه‌ك له‌و پێوه‌ندییه كه هاوڕێ بوون، گۆڕا بۆ خۆشه‌ویستی و له 2006ه‌وه هاوسه‌ری یه‌كترن.