ویڵیام گادوەرى منداڵێكی تهمهن 15 ساڵانی كهنهدییه و له رێگهی نهخشهی گۆگل توانیویهتی شارێكی وونبووی شارستانیەتە كۆنەكان بدۆزێتەوە.
دوای ئەوەی چەند لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر نەخشەی چەند ناوچەیەك كردووە و چەند بەرزایی و نزماییەكی بەدی كردووە دوای لێكدانەوە بۆی دەركەوتوە كە ئەم ناوچەیە شوێنی شارستانیەتێكی كۆنە.
زانایەكیش لە ئاژانسی ئاسمانی كەنەدی رای گەیاندوە كە ئەم ناوچەیەی ئەم منداڵە دۆزیویهتیهوه ناوچەیەكی سەختە و بە ئاسانی وەڵامی دروستمان دەست ناكەوێت تا بڵیین ئەم شوێنە شارستانیەت بووە یان نا، بەڵام لەهەمان كاتدا بەرزایی و نزماییەكان دەرخەرن و چەند هۆكارێكی دیارن بۆ ئەم مەبەستە چونكە پێدەچێت ئاسەواری باڵەخانە و خانوو بووبن.
وا بڕیارە ویڵیام ئەم دۆزینەوەی خۆی لە پێشانگای نێودەوڵەتی زانایانی جیهانی رابگهیهنێت كە لە وڵاتی بەڕازیل دەبەسترێت لە 2017.
وشه/ telegraph.co.uk / عهلی سدیق