جۆرجینا ئاواتێكی رۆناڵدۆ رەت دەكاتەوە

:: AM:11:59:03/04/2018 ‌

جۆرجینا رۆدریگیزی رەتی دەكاتەوە ئاواتێكی خۆشەویستەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بهێنێتە دی.

رۆناڵدۆ پێشتر رایگەیاندبوو كە خوازیارە لە ژیانی ئاساییدا 7 منداڵی هەبێت وەك ژمارەی درێسەكەی لە یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگال.

رۆناڵدۆ ئێستا 4 منداڵی هەیە كە 3 منداڵیان (دوو كوڕ و كچێك)ی لە دایكی نەناسراوەوە هێناوەتە سەر دنیا بە ناوەكانی جۆنیۆر 7 ساڵ لەگەڵ دوو جمكەكەی ماتیۆ و ئێڤا كە تەمەنیا 9 مانگانە، منداڵەكەی تریشی بەناوی ئەلانا مارتینایە و تەمەنی 4 مانگە و لە جۆرجینا لەدایكبووە.

جۆرجینا لە نوێترین چاوپێكەوتندا لەگەڵ كۆواری (XL Semanal) دەڵێت: هیچ پلانێكی دیكەم بۆ زیادكردنی منداڵ لە ماڵەكەمدا نییە، ئێستا 4 منداڵمان هەیە و ئەو ژمارەیە بەسە.

هەروەها دەڵێت: پێموانییە لەگەڵ رۆناڵدۆ بتوانین هیچ منداڵێكی تر بهێنینە دونیاوە و تەنیا دەتوانین ئەو چوار منداڵە پەروەردە بكەین.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م