بۆ بینین و كۆنتڕۆڵكردنى ڕووداوه‌كان و سه‌رپێچییه‌كانی ناو شار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر، له ڕێگه‌ى كۆمپانیایه‌كى ئیتاڵى، زۆربه‌ى ترافیكه سه‌ره‌كییه‌كان به وایه‌رلێس ده‌به‌ستێته‌وه و له ڕێگه‌ی كامێراوه كۆنتڕۆڵی جموجۆڵه‌كان ده‌كرێت.
فازل حاجى گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ئیتاڵى ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ترافیكه‌كانى ناو شار پێكه‌وه له ڕێگه‌ى وایه‌رلێسه‌وه ببه‌ستینه‌وه تا زیاتر كۆنتڕۆڵی ڕووداوه‌كان و جموجۆڵی شه‌قامه‌كان بكه‌ین.
زیاتر گوتی: ئه‌و كاره له ڕێگه‌ى به‌ستنى كامێراى تایبه‌ته‌وه ده‌كرێت كه به ترافیكه‌كانه‌وه به‌ستراوه، تا ئێسته 16 كامێرا له ترافیه سه‌ره‌كییه‌كانى شه‌قامه‌كانى 60 مه‌ترى و 40 مه‌ترى هه‌ولێر دانراون و له داهاتوودا له هه‌موو شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی تری شار داده‌نرێن.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕوونیشى ده‌كاته‌وه، مه‌به‌ست له‌و كاره ئه‌وه‌یه، ئه‌و ترافیكانه‌ى زیاتر ئۆتۆمبێل لێى ده‌مێنێته‌وه و قه‌ره‌باڵغى زۆرى له‌سه‌ره، له‌وێ كاتى چركه‌كانى وه‌ستان خۆمان جوڵه‌ى پێ بكه‌ین و كه‌مى بكه‌ینه‌وه یان زیادى بكه‌ین له‌ڕێگه‌ى به‌ستنى ئه‌و كامێرایانه‌وه به وایه‌رلێس بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕووداو له ترافیكه‌كان و بینینى سه‌رپێچییه‌كان و ئاگه‌داربوون له ڕانه‌وه‌ستانى شوفێر له كاتى گڵۆپى سووردا.
هه‌ولێر/هێمن ڕه‌فیق