یه‌كێك له ئه‌ندامه گرینگه‌كانی جه‌سته جگه‌ره، كه به‌رپرسه له تێكشكاندی ژه‌هری جه‌سته و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوونی جه‌سته به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
chicagonow" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له زیانه‌كانی خواردنی چه‌ند خۆراكێك ده‌كات كه ئه‌ندامی جگه‌ر له‌ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه كه كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌ن زیانێكی زۆر ده‌گه‌ێنن به جگه‌ر، بۆیه پێویسته مرۆڤ خۆیانی لێ به‌دوور بگرێت و نه‌یانخوات یان واز له خواردنیان بێنێت، چونكه كاری جگه‌ر تێكده‌ده‌ن و ناهێڵن جگه‌ر زینده‌كرداره‌كانی خۆی به ئاسانی ئه‌نجام بدات، بۆیه لێره‌دا باس له خۆراكانه ده‌كه‌ین كه زیان ده‌گه‌یه‌نن به جگه‌ر:
یه‌كه‌م– ئه‌و خۆراكانه‌ی كه رێژه‌ی سۆدیۆم له‌ناویاندا زۆره زیانێكی زۆر ده‌گه‌یه‌نن به جگه‌ر: پزیشكان ده‌ڵێن، كۆمه‌ڵه خۆراكێك هه‌ن وه‌ك "سۆسی سۆیا، پیتزا و په‌نیر" كه رێژه‌ی سۆدیۆم له‌ناویاندا زۆره، بۆیه ده‌بێت خۆمانی لێ به‌دوور بگرین و ئه‌م جۆره خۆراكانه له سیسته‌می خۆراكیماندا كه‌م كه‌ینه‌وه، چونكه خوارنی ئه‌مانه زیان به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت و تووشی نه‌خۆشیمان ده‌كات.
دووه‌م– خۆراكه سووره‌وه‌كراوه‌كانیش زیانیان هه‌یه بۆ جگه‌ر: پزیشكان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه رێژه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی سوورده‌كرێنه‌وه كه‌م بیخۆین، چونكه زیان به جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت و چالاكیی ئه‌ندامه‌كه كه‌م ده‌كاته‌و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی جگه‌ر نه‌توانێت به شێوه‌یه‌كی باش ژه‌هر شیبكاته‌وه كه ئه‌مه‌یش كێشه بۆ جه‌سته دروست ده‌كات.