بۆ یه‌كه‌م جار گۆرانیبێژی میللی شاری سلێمانی "خالید ڕامبۆ" له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا، كه له پێگه‌ی تایبه‌تی گۆرانیبێژ "تارا ڕه‌سوول" بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ند به‌سه‌ریدا ده‌ڵێت، ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دروست كردووه.
ڤیدیۆیه‌كه له كاتی سه‌ردانیكردنی هونه‌رمه‌ند خالید ڕامبۆ بۆ وڵاتی سوید تۆمار كراوه، كه ناوبراو بۆ كۆنسێرتێكی هونه‌ری چووه‌ته ئه‌و وڵاته، له‌وێشدا چاوی به تارا ڕه‌سووڵ كه‌وتووه و به‌ندی به‌سه‌ر تارا ڕه‌سووڵدا ده‌ڵێت و هه‌وادارانیشیان هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستووه.
به گوتنه‌وه‌ى ئه‌و گورانییه به‌سه‌ر تارا ره‌سووڵدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و دوو گۆرانیبێژه پێوه‌ندییه‌كى هاوڕێیه‌تى له‌نێوانیاندا هه‌یه.
تارا ڕه‌سووڵ له‌دایكبووی ساڵی1975، له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، ئێسته خاوه‌ن چه‌ندان ئه‌ڵبووم و گۆرانی و كلیپه، دوایین كاری هونه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپێكی هاوبه‌ش بوو له‌گه‌ڵ 25 گۆرانیبێژی كورد به‌ناوی "نه‌سرین به‌هاره"، كه یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو "تایه‌ر تۆفیق".