به‌هۆی بۆمبڕێژكردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك تاوه‌ری كاره‌با، چه‌كدارانی داعش شاره‌دێكانی "جه‌باره"و "قه‌رته‌په"ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین بێ كاره‌با ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه 100 گوندی ئه‌و سنووره كاره‌بایان لێ ده‌كوژێته‌وه.
مه‌حموود شوكر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی شاره‌دێی جه‌باره، به "وشه"ی راگه‌یاند، له شه‌وی رابردووه‌وه تا ئێسته و كاتێكی نادیار، به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه و بۆمبڕیژكردنی شه‌ش تاوه‌ری كاره‌با له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، شاره‌دێی "جه‌باره" و "قه‌ره‌ته‌په" و 100 گوندی ئه‌م دووشاره‌دێیه بێ كاره‌با بوون.
زیاتر گوتی: تیرۆیستانی داعش ده‌رفه‌تیان له تاریكداهاتنی شه‌و وه‌رگرتووه تا ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ئه‌نجام بده‌ن.
لای خۆشیه‌وه، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ره‌حیم به‌رپرسی قه‌رمانگه‌ی كاره‌بای قه‌رته‌په، به "وشه"ی راگه‌یاند: چوار تاوه‌ری كاره‌با بۆمبه‌كانی پێوه‌یه و نازانرێت كه‌ی ده‌ته‌قێته‌وه به‌ڵام تا ئێسته دوو تاوه‌ر ته‌قیوه‌ته‌وه، ته‌نیا به ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و دووه، كاره‌بای دوو شاره‌دێی و ئه‌و هه‌موو گونده‌ی بڕیوه.
راشی گه‌یاند: هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسمان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه تا په‌له بكه‌ن له پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی خراونه‌ته ژێر تاوه‌ره‌كانی تر.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای قه‌رته‌په كه كورده، باسی له‌وه‌ش كرد: به‌رپرسانی دیاله، هه‌میشه فه‌رامۆشمان ده‌كه‌ن، بۆیه به‌دووری نازانین لانی كه‌م تا دوو هه‌فته‌ی تریش تاوه‌ره داڕووخاوه‌كان چاك نه‌كه‌ن و كێشه‌ی بێ كاره‌با به‌رده‌وام بێ.
په‌یوه‌ست به‌و پرسه غالب عه‌تییه، گووتیاری پۆلیسی دیاله بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، هێزه‌كانی پۆلیس هێنده زۆر نین بتوانن شه‌وان له‌ده‌شت و ده‌ردا ئێشكگر بن، هه‌ر بۆیه شه‌وی رابردوو، كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه ئه‌نجام دراوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی