ئێران و رووسیا بە گفتوگۆ کێشەی سووریا چارەسەر دەکەین

:: PM:07:05:11/10/2016 ‌

وەزری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، لەگەڵ هاوشانە ئێرانیەکەی محەمەد جەواد زەریفی، لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی رێککەوتن لەسەر ئەوەی پێویستە دەست بە هەوڵی دیبلۆماسی بکرێت بۆ چاسەرکردنی کێشەی سووریا.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی رووسیادا هاتووە، ئێران و رووسیا ئامادەن کەیسی قەیرانەکانی سووریا لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن.

پێشتر ئێران و رووسیا ئامادەییان نەبووە لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەری قەیرانی سووریا بکەن، دژی ئەوەبوون بۆردمانی فڕۆکەجەنگیەکانی رووسیا بوەستێنرێت، ئێرانیش بەردەوام پاڵپشتی سەربازی و پێداویستی سەربازی بۆ بەشار ئەسەد ناردووە بۆ ئەوەی بەسەر ئۆپۆزسیۆنی سووری سەربکەوێت.

وشە/ میدیاکان، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د