سه‌رۆكی توركیا هۆشداری ده‌داته یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌وه‌ی دۆخی نا ئاسایی وڵات بۆ سێ مانگی تر زیاد ده‌كات.
له گوتارێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌موو له شاری ئیسته‌مبوڵ خوێندییه‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا گوتی: زۆر ئاساییه سێ مانگی تر بۆ باری نا ئاسایی وڵات زیاد بكه‌ین، ئه‌وه‌ش بڕیاری دادگه و په‌رله‌مانه و ده‌بێ ئه‌كێتی ئه‌ورووپا باش له‌وه تێ بگه‌ن.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌دوای ئه‌وه دێت كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ئه‌نجامی هه‌ڵسوكه‌وتی حكوومه‌تی توركیا له دوای كۆده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌وه، به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ زیادی كردووه و به لێشاو خه‌ڵكی گرتووه، بۆیه ئه‌وانیش ده‌نگیان له‌سه‌ر سڕكردنی گفتوگۆكانی نێوانیان و توركیا دا كه بۆ چوونه نێو یه‌كێتییه‌كه‌یه، چونكه ئه‌وان توركیا به وڵاتێكی دیموكراتی نازانن.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، تا ئێسته 37 هه‌زار كه‌س له گرتووخانه‌كانی توركیا به‌هۆی تۆمه‌تی كۆده‌تاوه گیراون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی و ترسی یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
سه‌رۆكی توركیا هێرشی كرده سه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، چونكه ڕێگه به كه‌سانێك ده‌دات بچنه ئه‌وێ كه به‌لای ئه‌وانه‌وه تیرۆریستن، مه‌به‌ستیشی له‌وه چونی ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده بوو بۆ ئه‌و په‌رله‌مانه.
ته‌نانه‌ت ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و بڕیاره‌ی وڵاته‌كه‌ی به نه‌هێشتنی له‌سێداره‌دان له ساڵی 2004 داویه‌تی، هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه.