ڕاسته لای زۆر كۆمه‌ڵگاكان خیانه‌ت ته‌نیا به خه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سێكی جیاواز داده‌نێن، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی چه‌ندان جۆری جیاوازی هه‌یه، كه ڕه‌نگه به‌رانبه‌رت كرابێ و دركت پێی نه‌كردبێ.
ئاسته‌ر بیرهل پسپۆڕی بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به تایبه‌ت كێشه‌ی هاوسه‌ران، جۆره‌كانی خیانه‌تی نێوانیانی بۆ چه‌ند شتێك جیا كردووه‌ته‌وه كه به گشتی ئه‌مانه‌ن:
خیانه‌تی جه‌سته‌یی: بریتییه له‌و خیانه‌ته‌ی كه لای زۆر خه‌ڵك باوه، واته تێركردنی هه‌سته‌كانت به كه‌سێك كه هاوسه‌ره‌كه‌ت نییه، ئه‌مه‌ش به سێكس، ماچ، قسه یان سه‌یركردن و هه‌ر شتێكی تر بێت، چاره‌سه‌ره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه به ڕاستگۆیی لای هاوسه‌ره‌كه‌ت باسی بكه‌یت و به‌ڵێنی دووباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی بده‌یت، ئه‌و كاته خۆی ده‌زانێت لێت خۆش بووه یان نا.
خیانه‌تی سۆزداری: بریتییه له سه‌رسامبوون، خۆشه‌ویستی و هه‌ستی ڕۆمانسی به‌رانبه‌ر كه‌سێك كه هاوسه‌ره‌كه‌ت نییه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته خیانه‌تێكی گه‌وره به‌رانبه‌ری، چونكه ئه‌و به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه لای ئه‌و كه‌سه دایناوی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به دزیی هاوسه‌ره‌كه‌ته‌وه قسه‌ی شیرین له‌گه‌ڵ كه‌سێكیش بكه‌یت خیانه‌ته، چونكه ئه‌گه‌ر خۆت به هه‌ڵه و خیانه‌تی نه‌زانی لای ئه‌ویش هه‌مان شت ده‌كه‌یت.
خیانه‌تی خه‌یاڵی: له‌وانه‌یه تۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بیت و پێوه‌ندییه‌كی پته‌وتان هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر كاتێك خه‌یاڵت لای كه‌سێكی تر بوو و درێژه‌ت به‌م پێوهندییهت دا، ئه‌وا دڵنیابه خیانه‌تێكی گه‌وره‌ت كردووه، چونكه خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه جه‌سته، ڕۆح و مێشكیشت ته‌نیا بۆ كه‌سێك ته‌رخان بكه‌یت.
خیانه‌تی پاره: ژن و مێرد ده‌بێت ته‌واو متمانه به یه‌كتر بكه‌ن، هیچ شتێك له یه‌كتر نه‌شارنه‌وه و ته‌نانه‌ت گیرفانی پاره‌كانیشیان یه‌ك بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ركامێكتان خۆی له‌وه‌ی تر جیا كرده‌وه و شێوازی كۆكردنه‌وه و خه‌رجكردنی پاره‌كانی بۆ ئاشكرا نه‌كرد، ئه‌وا بێگومان خیانه‌تی كردووه و له بنه‌ما جوانه‌كانی هاوسه‌رگیری لای داوه.
خیانه‌تی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان: له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به چه‌ندان شێوازی جیاواز خیانه‌ت ده‌كرێت، باوترینیان چاودێریكردنی وێنه و پرۆفایلی كه‌سێكه كه كۆنه یارت بووه یان خۆشتویستووه، یان سه‌یركردنی پرۆفایل و وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه‌ك كه پێی سه‌رسامیت و هه‌ستت بۆی ده‌جووڵێت، كه ده‌زانیت به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه هاوسه‌ره‌كه‌ت دڵته‌نگ ده‌بێت و له قاڵبی خیانه‌ت دایده‌نێت.