به هۆی زنجیره فیلمێكه‌وه، لیندا ئه‌كته‌ری لێهاتووی ئه‌مه‌ریكی، توانی ناوی بچێته ناو ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی كه له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی هۆڵیوود له لۆس ئه‌نجلوس تایبه‌ت به ئه‌كته‌ره‌كان دروست كراوه.
لیندا كارته‌ر 66 ساڵ ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌ستێره‌یه‌كی له ڕێڕه‌وه‌كه‌ی هۆڵیوود به ناوی خۆیه‌وه بۆ دروست كرا، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی بوو كه ساڵی پار له زنجیره‌ی وۆنده‌ر ومان به‌ده‌ستی هێنا.
لیندا كه زیاتر له 50 ساڵه وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ركه‌وتووه، بۆ هه‌ڵبژاردنی شاجوانی ئه‌مه‌ریكاش یه‌كێك له كه‌سه متمانه پێكراوه‌كان بوو، له‌باره‌ی هه‌واڵی بیستنی دانانی ناوی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وه‌كه زۆر خۆشحاڵ بوو، بۆ میدیاكانیشی ڕاگه‌یاند كه خۆشترین هه‌واڵ بووه كه بیستوویه‌تی، له وێنه‌كه‌شیدا كه له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كه‌ی گرتوویه‌تی، ئه‌و خۆشحاڵییه‌ی پێوه دیاره.
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه تایبه‌ته به باشترین و دیارترین ئه‌كته‌ره‌كانی هۆڵیوود، كه له‌سه‌ر زه‌وی ڕێڕه‌وی هۆڵیوود له لۆس ئه‌نجلۆس دروست كراوه، هه‌موو ئه‌ستێره‌كانیش وێنه‌یان له پاڵیدا گرتووه و به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه بڵاویان كردووه‌ته‌وه.