لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و جەژنی نەورۆز، هەمووان خۆیان بۆ سەیران ئامادە دەکەن و جۆرەها خواردن دروست دەکەن، یەکێک لە خواردنە باوەکانی ئەم وەرزەیش یاپراغی گەڵامێوە، به‌تایبه‌تر گهلامێو به ماست كه له ناوچه‌ى ده‌شتى هه‌ولێر زیاتر داوكارى له‌سه‌ره به هۆى بوونى ماستى مه‌ڕێكى تایبه‌ت له‌م ناوچه‌یه‌دا.
یاپراغ یەكێكە لە خواردنە بەناوبانگەكان لە وڵاتانى توركیا و سووریا و عێراق، به تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان هه‌موو خانمێك ڕه‌نگه له هه‌فته‌یه‌كدا دووجار نه‌یكات جارێك هه‌ر ده‌بێت بیكات، هه‌ر بۆیه به خواردنى تایبه‌تى خانمان ناسراوه.
یاپراغی گەڵامێو دەكرێت بەتەنیا یان بەتێكەڵ لەگەڵ سهوزهواتهكانى تر بكرێت، پیاوان زۆر حەزی لێ ناكه‌ن، بەڵام ئه‌گه‌ر بزانن سوودەكانی چیین ئه‌وا ڕەنگە بۆچوونیان بگۆڕێت.
سووده‌كانى یاپراغى گهلامێو ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه:
1. دەبێتە مایەی چالاككردنی زیاتری جگەر.
2. یاریدەرە بۆ ڕێكخستن و كاركردنی دڵ.
3. كار بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە ده‌كات، چونكه چەند مادەیەكی تێدایە لە شێرپەنجە دەتپارێزێت، بەتایبەتی شێرپەنجەی ڕیخۆڵەكان.
4. ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ لە خوێن كەم دەكاتەوە.
5. كار بۆ چالاككردنی سووڕی خوێن دەكات.
له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه‌دا به شێویه‌كى خێرا و ته‌نیا به نۆ خولهك فێرت ده‌كات كه خۆشترین یاپراغ ئاماده بكه‌یت، كه ره‌نگه له ڕابردوودا كاتێكى زۆرت سه‌رف كردبێت به‌و هۆیه‌وه.