دواى بڵاوكردنهوهى ترایلەری بەشی دووەمی فیلمی بەناوبانگی "deadpool"، له كهناڵى تایبهتى یوتیوب، توانى ڕیكۆردێكى نوێ له سینهماى بۆكس ئۆفیس بشكێنێت و له ماوهى 22ى ئادارهوه تاكو شهشى نیسان توانى (29,445,874) بینهر له خۆى كۆ بكاتهوه.
جەماوەرى فیلمهكه زۆر بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی بهشه نوێیهكهى ئهم فیلمه دهكهن.
رایان رێینۆڵدز کە رۆڵی "واید"ی دەبینی لەفیلمی deadpool، هاوشێوەی بەشی یەکەم خۆی پاڵەوانی سەرەکییە و بڕیارە لە 18ی مانگی ئایار لە سینەماى بۆكس ئۆفیس و دواتر له تهواوى دنیادا نمایش بکرێت، دوای ئەوەی لە بەشی یەکەمدا بینەرێکی زۆری بەدەست هێنا، لە ئێستاشدا یەکەم ترایلەری بڵاو کراوەتەوە.
فیلمی "دێد پووڵ"، فیلمێکی ئەکشن و کۆمیدییە کە راین رینۆڵ تێیدا رۆڵی سەرهکی دەبینی، ئەم فیلمە سەرەتا لە ساڵی 2016 دا بڵاو کراویەوە و بوو بە یەکێک لە فیلمە بەناوبانگەکانی هۆلیوود کە نزیکەی 783 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی داهاتی کۆکردەوە تەنیا لە ماوەی یەک ساڵ لە نمایشەکەیدا، کە دەرهێنەری بەناوبانگ تیم میلەر کاری دەرهێنانی ئەنجام داوە.