زۆرن ئه‌و خاتوونه نمایشكارانه‌ی جلوبه‌رگ كه له دوای خۆیان، كچه‌كانیان به‌هه‌مانشێوه ده‌بنه نمایشكار. هه‌ندێك له كچه‌كان دروست به‌دایكیان ده‌چن، به‌جۆرێك ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه شاره‌زایی لێیان نه‌بێت، هه‌ست ده‌كات دووانه ∀جمك∀ن.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی كچانی نمایشكار و دایكه‌كانیانی بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی داوه كه هه‌ندێك له نمایشكاری كچ و دایم به‌جۆرێك به‌یه‌ك ده‌چن، ده‌توانن له جێی یه‌كتر نمایش بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی بینه‌ر هه‌ستیان پێ بكات.
بۆ ئه‌وه‌شیان پێگه‌كه نموونه‌ی كایا جێربه‌ری هێناوه‌ته‌وه كه ده‌كاته كچی سیندی كراوفۆرد. روونی كردووه‌ته‌وه كه چه‌ند جارێك له نمایشه‌كاندا كایا له‌جێی دایكی ئاماده بووه و نمایشه‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه بێ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بینه‌ر هه‌ستیان پێ بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی لێره له وێنه‌كاندا ده‌یانبینن، نموونه‌ی چه‌ندان نمایشكارن كه دروست كچ و دایك به‌یه‌ك ده‌چن.