ڕاسته جیابوونه‌وه و تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان بۆ هیچ كه‌سێك خۆش نییه و حه‌زی لێ ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیانی دوو هاوسه‌ر ته‌واو پڕ بوو له له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتن و ئاژاوه، باشتره جیا ببنه‌وه.
بێگومان جیابوونه‌وه و له‌یه‌ككردنی دوو هاوسه‌ر حاڵه‌تێكی باو و ناخۆشی ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كه، به‌ڵام هه‌ندێك جار یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه یان هه‌ردووكیان زیاد له پێویست ده‌چنه ناو ژیانی ئه‌وی تره‌وه و خۆشییه‌كانی لێ تێك ده‌ده‌ن، یان توندڕه‌وی ده‌كه‌ن و ڕێ له به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی ده‌گرن، جا نه‌گونجانی هاوسه‌ران له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت، باشتره هه‌وڵی له‌یه‌ك حاڵی‌بوون و گونجاندن بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیت هیچ سوودێكی نییه، باشتره جیا بیته‌وه و ته‌مه‌نی خۆت به‌فیڕۆ نه‌ده‌یت.
جیابوونه‌وه‌ش له هاوسه‌ری نه‌گونجاو، تێنه‌گه‌شتوو، خراپ و توندڕه‌و ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه:
_ ئازاد ده‌بیت: ده‌توانی ئیتر له ڕێگرییه‌كانی ئه‌و كه‌سه خۆت ڕزگار بكه‌یت و به ئاره‌زووی خۆت بڕیار له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ژیانت بده‌یت، ده‌توانیت بڕۆیته ده‌ره‌وه و ئازادی خۆت بگه‌ڕێنیته‌وه.
_ متمانه به‌خۆبوون: كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی توندڕه‌ودا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌یت، دڵ پیسی و داخوازییه‌كانی وات لێ ده‌كات خۆت بیر بچێته‌وه و متمانه و باوه‌ڕیشت به خۆت نه‌مێنێت، بۆیه كه لێی جیا ده‌بیته‌وه دووباره ده‌توانی متمانه‌ت به خۆت بێت و بۆت ده‌رده‌كه‌وێت تۆ به بێ ئه‌ویش هه‌ر ده‌توانی له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆت بوه‌ستیت.
_ پاره كۆكردنه‌وه: له پێناو هاوسه‌ره‌كه‌ت ناچاری هه‌موو پاره‌یه‌كت بۆ خه‌رجی ماڵ و یه‌كتر بێت، به‌مه‌ش هیچ كام له‌و خه‌ونانه‌ت به‌دی ناهێنی كه پێشتر هه‌تبووه، به‌ڵام كه لێی جیا بوویته‌وه زۆر به ئاسانی ده‌توانی گه‌شت بۆ وڵاتان بكه‌ی و ئۆتۆمبێلی خۆت بكڕی و ته‌واوی خه‌ونه‌كانت بێنیته دی.
_ كاتی به‌تاڵ: ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی ئازادی تاك تێك ده‌ده‌ن و كاتی به‌تاڵی یه‌كتریش زه‌وت ده‌كه‌ن، هه‌میشه بێتاقه‌تن و چێژ له‌وه ناكه‌ن كه به‌یه‌كه‌وه‌ن، بۆیه له ماڵ بێزار ده‌بن و كاتێك بڕیاری جیابوونه‌وه ده‌ده‌ن، به یه‌كجاری ده‌گه‌ڕێنه‌وه دۆخی پێش هاوسه‌رییان و كاته به‌تاڵه‌كانیان له‌و شتانه و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه خه‌رج ده‌كه‌ن كه پێیان خۆشه.
_ ئارامی ده‌روونی: بێگومان ئه‌و ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌ی به‌رده‌وام پڕ بووبێت له شه‌ڕ و ئاژاوه، به جیابوونه‌وه لێی هه‌ست به ئارامییه‌كی زۆر ده‌كه‌یت و له هه‌موو به‌ڵایه‌ك ڕزگارت ده‌بێت.
_ له ڕۆتینه‌كان ڕزگار ده‌بیت: هه‌موو هاوسه‌رێك ده‌بێت له قاڵبێكی ڕۆتیندا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت و شتی جیاواز ڕوو نادات لێیان، به‌تایبه‌ت له‌و هاوسه‌رگیرییانه‌ی كه نه‌گونجاون و هیچ حه‌زێك له شته دووباره‌كان نابینن، له‌به‌رئه‌وه كاتێك جیاده‌بنه‌وه هه‌موو شتێكی جیاواز تاقی ده‌كه‌نه‌وه و خۆشحاڵ ده‌بن.
_ دوودڵی نامێنێ: هه‌ر له‌و خوله‌كه‌ی كه له هاوسه‌ره خراپ و نه‌گونجاوه‌كه‌ت جیا ده‌بیته‌وه، هه‌ست به ئارامییه‌كی زۆر ده‌كه‌یت و هیچ دوودڵییه‌ك له مێشكتدا نامێنێ.
_ ئامانجی نوێ بۆ ژیان ده‌خوازیت: بێگومان كه ژیانێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌مجاره ئامانجه‌كانیشت ده‌گۆڕێن و زۆربه‌ی جار ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئامانجه‌كانی پێش هاوسه‌رگیری، ده‌توانیت ئه‌مجاره به‌دی بێنیت.