چۆن منداڵان لە فیلمە سێكسییەكاندا بەكار دەهێنرێن؟

:: PM:09:06:07/04/2018 ‌

ئامارێكی ورد نییە لەبارەی قەبارەی فیلم و گرتە سێكسییەكانی منداڵان تیایدا بەشدارن لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، چونكە چاودێریكردنی ئەو بابەتە ئاسان نییە و ئەستەمە كە پێی بگەیت، ئەگەرچی ژمارە و قەبارەی ئەو بابەتە سێكسییانەی لەو بارەوە هەن زۆر مەترسیدارن.

زۆرێك لە تۆڕەكانی پێوەست بە بەكارهێنانی منداڵ بۆ سێكس وەیا بابەتە سێكسییەكانی منداڵ تیایدا بەشدارن سەرچاوەیان ئەمەریكایە، بۆ نموونە لە 2016 تۆڕێكی پێك هاتوو لە 40 پیاو گیران كە دەستیان هەبووە لە دابەشكردنی بابەتی سێكسی منداڵان كە بریتی بوون لە 36 هەزار ڤیدیۆ و وێنەی سێكسی و هەر لەو ستاڵەوەیش نووسینگەی پۆلیسی فیدراڵی ئەمەریكا (ئێف بی ئای)، توانی كۆنترۆڵی یەكێك لە گەورەترین ماڵەپەڕەكانی سێكسی منداڵان بكات و لەو رێگەیەشەوە بەدواداچوون بۆ 215 هەزار تۆماركاری چالاك بكات كە ڤیدیۆ و وێنەی سێكسی منداڵان بەكار دێنن و ئالوگۆڕ بۆ 23 هەزار مادەی سێكسی منداڵان دەكەن.

لە 2002 ئابڕووچوونی راگەیاندنی بەناو "سپۆسلایت" بەدیار كەوت كە سوودوەرگرتنی سێكسی لە رێگەی قەشەكانی كڵێسای رۆمانی كاسۆلیكی بۆ منداڵان ئاشكرا كرد، كە سەرەتاكەی لە ئەمەریكا بوو ئەو كاتەی دەیان قەشە ئاشكرا كران لەوانەی سوودیان لە منداڵان وەرگرتووە بۆ كاری سێكسییەوە، دواتر تۆپە بەفرینەكە گەیشتە وڵاتانی تری وەك ئوسترالیا كە چوار هەزار و 444 منداڵ تیایدا لە رێگەی قەشەكانەوە رووبەڕووی سێكسكردن كراونەتەوە و هیتریش.

بەڵام گەورەترین تۆڕی سێكسی منداڵان لە نەرویج گیران لە كردەی "دارك رووم"ی پۆلیسی ئەو وڵاتە كە تیایدا تۆڕێكی نێودەوڵەتی گیران كە بازرگانیان بە سێكسكردنی منداڵ دەكرد و لەو هەڵمەتەیش دەست بەسەر گەورەترین ئەمباری ڤیدیۆ و وێنەی سێكسی منداڵاندا گیرا لە میژوودا كە قەبارەكەی 150 تیرا بایت بوو.

سەرەڕای گەورەیی ئەو مادانە، بەڵام ژمارەی ئەندامانی تۆڕەكە زۆر كەم بوون و تەنیا 50 كەس بوون و زۆرینەیان نەرویجی بوون، بەڵام ئەوەی تێبینی كرا كە ئەوانە لە چینی هەژار و فەرامۆشكراو نەبوون، بەڵكو لە چینی رۆشنبیر بوون و سیاسەتەوان و كارساز و مامۆستا و پارێزەریان تیادا بوو و تۆڕەكە بەرەو دانیمارك و سوێد فرەولان بووبوو. 

ئەوە كتوپڕە تەنیا ئەوە نەبوو لە قەبارەی ئەو بابەتانەی ئەوان بڵاویان كردبووەوە، بەڵكە ئەوە بووە كە لەناو دیمەنەكاندا هەبووە كەسانی گەورە سێكسیان لەگەڵ منداڵی وا كردووە كە بەئاستەم توانای رۆیشتنیان هەبووە، یان ئەو منداڵانەیان بەستووەتەوە و ناچار و بێتوانایان كردوون، هەروەها ناچاركردنی منداڵان بۆ سێكسكردن لەگەڵ ئاژەڵ، لەپاڵ گرتەی وا كە تیایاندا منداڵ سێكس لەگەڵ منداڵی هاوشێوەی خۆیان دەكەن، تەنانەت پۆلیسی دەڵێت كە تۆمەتبارێك دانی بەوەدا ناوە بەوەی چاوەڕوانی لەدایكبوونی منداڵی هاوڕێكەی كردووە كە لەو ساتەوە لەگەڵی رێك كەوتووە كە هەر لە سەرەتای بوونییەوە بۆ سێكس بەكاری بێنێت.  

پرسیارەكە لێرە ئەوەیە ئایا ئەو تۆڕانە بۆ زۆرن و هاندەریان چییە و چی پاڵ بەو خەڵكەوە دەنێت بۆ ئەنجامدانی ئەو مامەڵە دڕندانە لەگەڵ منداڵان كە تا ئێستە نیشانەكانی سەرنجراكێشی سێكسیان بەسەردا دەرنەكەوتووە؟. 

بەپێی رێكخراوی سێكسزانی ئەمەر یكا بەسێكسكردن روو دەدات كاتێك وەك كاڵای سێكسی سەیری كەسەكان دەكرێت و بەپێی تایبەتمەندیی لەشولار و ورووژێنەری سێكسییەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت.

لەو چوارچێوەیەشدا خاتوو گیل داینز، مامۆمستای كۆمەڵناسیی ئەمەریكایی دەڵێت، كولتووری رۆژئاوا پڕە لە هاندەری سوودوەرگرتن لە منداڵ بۆ سێكس و دەڵێت لە ژینگەیەكدا دەژین كە رۆژانە دەیان وێنە دەخەنە روو كە كار دەكەنە سەر هۆشیاری و تێگەیشتن و میزاجمان كە "كولتووری بنیاتنراو لەسەر وێنە" دروست دەكەن.

لەسەر ئەو بنەمایەیش زۆرێك لە كۆمپانیا و كەسەكان رێكلامی بەسێكسكردنی منداڵان بڵاو دەكەنەوە بە دەرخستنی لایەنی جەستەیی و ورووژێنەریی سێكسیان. بۆیە ئەوانەیش وێنەكە لەناو مێشك دەچەسپێنن بەوەی وا سەیری منداڵ بكرێت وە ورووژێنەری سێكسی و ئەوانەیش پاڵ بە خەڵكە نائاساییكە دەنێت بۆ ئەوەی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بەدوای سێكسی منداڵاندا بگەڕێن. 

دیانا راسڵ، توێژەر لەو بارەوە دەڵێت، هیچ كەس كتوپڕ دەستدرێژی سێكسی ناكاتە سەر منداڵ، بەڵكو بە سێ قۆناغدا تێپەڕ دەبێت، یەكەمیان سەیركردنی ماڵپەڕە سێكسییەكان بەگشتی و دووەم سەیركردنی ماڵپەرەكانی سێكسی تایبەت كەلوپەلی منداڵ و دواتر سێكسی راستەوخۆی منداڵان، ئینجا دەستدرێژیكردەنی بۆ سەر منداڵ. 

هەر لەو بارەوە داینز، نووسەر لە نووسینەكانی دەڵێت، لە 2009 كە خەریكی دانیشتنێكی چارەسەری بۆ منداڵبازان بووم لە زیندانییەك، زۆرینەیان باسی رۆڵی فیلمی پۆڕنیان كرد لەسەر تاوانەكانیان بەوەی پۆڕنی ئاسایی بێ چێژ بووە و ئەوان پەنایان بردووەتە بەر بژارەیەكی كاریگەرتر و بەچێژتر و ئەوەشیان لە دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر منداڵان دۆزیوەتەوە.     





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل