ژنه ئه‌كته‌رى ناسراوى كورد فرمێسك مسته‌فا، ماوه‌یه‌كى زۆره له ئه‌ڵمانیا سه‌رقاڵى چه‌ندان نمایش و كارى نوێیه له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رانى بیانى.
ئه‌مڕۆ له‌باره‌ى ئه‌و كاره نوێیه‌ى، فرمێسك له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت به"وشه" رای گه‌یاند: ئێسته له شانۆنامه‌ى "پێنچ خوله‌ك" به‌شداریم كردووه، ئه‌و به‌رهه‌مه له نووسینى شانۆكارى ئیتاڵى ستێفانۆیه و له ده‌رهێنانى ڤێرنه شێرتس مایه و به‌رهه‌مى ماڵى شانۆیی شتوتگارته. تێیدا 11 ژن له كارگه‌یه‌كى چنیندا بۆ ماوه‌ى چه‌ندان ساڵ له‌و كارگه‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن، كارگه‌كه ده‌فرۆشرێت و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه دێته كڕین، كڕیاره نوێیه‌كان له 15 خوله‌كى پشووى كرێكاره ژنه‌كان، حه‌وت خوله‌ك كه‌م ده‌كه‌نه‌وه. ده‌بێت ئه‌و كرێكاره ژنانه به‌به‌ڵێ یا نه‌خێر وه‌ڵامى خاوه‌نداره نوێیه‌كانى كارگه‌كه بده‌نه‌وه. لێره‌وه ڕووداوه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و به‌رهه‌مه ماوه‌ى چوار مانگه له‌سه‌ر سه‌كۆیه و بۆ ئه‌م وه‌رزه تا مانگى حه‌وت له نمایشداین، دواى ئه‌وه له وه‌رزى نوێی پرۆگرامى ساڵى داهاتوو، جارێكى تر دێته‌وه سه‌ر سه‌كۆ، هه‌روه‌ها له فێستیڤاڵى شانۆى هامبۆرگ هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن، كه هه‌موو ساڵێك له مانگى شه‌شدا له شارى هامبۆرگ ساز ده‌كرێت .
زیاتر گوتی، له‌پاڵ ئه‌و شانۆنامه‌یه‌دا، له دوو شانۆى تریش به‌شدارم كه له ساڵى ڕابردووه‌وه له‌سه‌ر سه‌كۆن، به‌رهه‌مى ماڵێكى تر‌ى شانۆیین له شارى شتوتگارت، زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ى وه‌ك شانۆكارێكى كورد ماوه‌ى دوو ساڵه به‌سێ كارى جیاى شانۆیی به‌زمانى ئه‌ڵمانى به‌رده‌وام كارم هه‌یه .
شایه‌نى باسه ژنه ئه‌كته‌رى ناوبراو ئێسته له ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌مى ناوخۆیی و جیهانییه به‌زمانى كوردى و بیانى. هاوكات وه‌ك چالاكێك له ده‌ره‌وه‌ى وڵات كار ده‌كات بۆ مافه‌كانى مرۆڤ. هه‌روه‌ها له شاره‌وانى شتوتگارت له‌گه‌ڵ 24 ژنى تر مه‌شق و ڕاهێنانى كردووه و ئاماده‌كارییان ده‌كه‌ن كه چۆن بتوانن پاڵپشت و هانده‌رى ئه‌و ژنانه بن كه توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه، هه‌روه‌ها خێزان و لاوه‌كان كاتێك دێنه ئه‌ڵمانیا، چۆن له سیاسه‌تى خۆگونجاندا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌ڵمانى كارئاسانییان بۆ بكه‌ن.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى