له ڕێی ماڵپه‌ڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه تایبه‌ته به كێشه خێزانییه‌كانی دایكان و چاره‌كردنیان، ژنێك سكاڵای له خه‌سووی كرد، چونكه نه‌وه‌كه‌ی به منداڵه‌كه‌م بانگ كرد.
ژنێكی به‌ریتانی له ڕێی ماڵپه‌ڕی "كێشه‌كانی په‌روه‌رده و دایكان"ی به‌ریتانی، سكاڵای له خه‌سووی كرد و به خۆ هه‌ڵقورتێنه‌ر ناوی برد، چونكه نه‌وه‌كه‌ی به "منداڵه‌كه‌م" بانگ كردبوو.
له ڕێی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه داوای له خه‌ڵك كرد له ڕێی كۆمێنته‌وه فێری بكه‌ن، چی به خه‌سووی بڵێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه دووباره نه‌كاته‌وه و چیتر به منداڵی ئه‌م نه‌ڵێت منداڵه‌كه‌م!.
به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه، داوایان لێ كرد به چاوێكی میهره‌بانانه سه‌یری خه‌سووی بكات و به شتێكی ئاسایی دابنێت كه وا بانگی بكات، چونكه هه‌میشه دایه گه‌وره‌كان به چاوی منداڵی خۆیان سه‌یری نه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆیه ئامۆژگاری ژنه‌كه‌یان كرد به‌و شێوه‌یه به قوڕسی بابه‌ته‌كه وه‌رنه‌گرێت.
به‌ڵام ئه‌م ژنه ڕوونكردنه‌وه‌ی له یه‌كێك له كۆمێنته‌كاندا دا، گوتی كه ئه‌وه یه‌كه‌م منداڵیه‌تی و ده‌یه‌وێت ته‌نیا خۆی به‌و شێوه‌یه بانگی بكات، پێی ناخۆشه كه‌س منداڵه‌كه‌ی لێ بسه‌نێت و پێی وایه به‌و وشه‌یه منداڵه‌كه‌ی لێ ده‌سه‌نرێت.