حكوومه‌تی رووسی هه‌ستا به ئه‌نجام دانی چه‌ند پرۆسه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو بۆ هاك كردن و دزینی ئه‌و نامانه‌ی كه له رێگه‌ی تێلیگرامه‌وه ده‌نێردرێن له‌و وڵاته‌دا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
bbc" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری حكوومه‌تی رووسیا ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و ماوه‌ی پێشوو له به‌رێوبه‌ری ئاپی تێلیگرامه‌وه وتارێك بڵاو كرایه‌وه كه تێیدا باس له‌و كاره نهێنیانه‌ی حكوومه‌تی رووسیا ده‌كات كه ده‌یه‌وێت به‌شێوازێكی قه‌ده‌غه‌كراو هه‌موو ئه‌و نامانه بدزێت كه له رێگه‌ی ئاپی تێلێگرامه‌وه ده‌نێردرێن له وڵاتی رووسیادا، هه‌روه‌ها ده‌زگای ئاسایشی رووسی كه به "FSB" ناسراون داوایان له كۆمپانیای رۆزكۆمنادۆزۆر "Roskomnadzor " كردووه كه كلیلی چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌م هاكه‌ی بداتێ به‌ڵام سه‌رۆكی كۆمپانیاكه كه له هه‌مان كاتدا به‌رێوبه‌ری ئاپی تێلێگرامه وتی ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م چوونه ژووره‌وه به حكوومه‌تی رووسیا ناده‌ین، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌یش كه تێلێگرام ئاپێكی رووسییه.
ماڵپه‌ره‌كه له روون كردنه‌وه‌ی زیاتردا ده‌ڵێت، ده‌زگای ئاسایشی رووسی هۆكاری داواكردنی ئه‌م چوونه ژووره‌وه‌ی بۆیه كردووه كه بتوانێت به‌شێوازێكی ئاسان ئه‌و كاره تیرۆرستیانه‌ی كه له رێگه‌ی ئه‌م ئاپه‌وه ده‌كرێن رابگیرێن و بتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و روونكردنه‌وانه‌ش به‌رێوبه‌ری تێلێگرام رێگه‌ی نه‌دا ئه‌م نهێنیه بكه‌وێته به‌رده‌ست حكوومه‌تی رووسیا، له‌به‌ر ئه‌وه رووسیا هه‌ستا به هاك کردنی ئه‌م ئاپه، كه ئه‌مه ئێسته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ تێلێگرام دروست كردووه.