شێوەكارێك بە تابلۆ رووتەكان خەڵك تووڕە دەكات

:: PM:12:02:10/04/2018 ‌
پۆل سیزان كە شێوەكارێكی جیهانیی فڕەنسایی زۆر ناودارە و بەوە دەناسرێتەوە كە لە دەستپێكی كارە هونەرییەكانی، بە تابلۆ رووتەكان خەڵكی تووڕە كردووە، بۆیە لە سەرەتادا بایەخیان پێ نەداوە. لەمبارەیەوە پێگەی "ئیلاف" راپۆرتێكی لەبارەوە بڵاو كردووەتەوە و "وشە"ش رۆشنایی دەخاتە سەری.

پۆل سیزان كە لە ساڵی 1839 لە پاریس لە فڕەنسا لە دایك بووە و ماوەی 67 ساڵ ژیانی كردووە، بە یەكێك لە شێوەكارە زۆر ناودارەكانی دنیا ئاماژەی پێ دەكرێ كە لە قۆناغی بیكاسۆی شێوەكاردا ژیاوە. خاوەنی دەیان تابلۆی ناودارە كە ئێستە هەر تابلۆیەكی بە دەیان ملیۆن دۆلار دێتە خەمڵاندن.

پێگەكە ئاماژەی داوە، لە سەرەتادا سیزان كاریگەری دایكی لەسەر بووە كە ژنێكی رۆمانسی و هەستەوەر بووە، بۆیە سیزان بایەخێكی زۆری بە تابلۆ رووتەكان داوە كە ئەو قۆناغە لەلایەن رەخنەگرانەوە دژایەتییەكی زۆر كراوە. باوكی كە پارێزەر بووە، ویستوویەتی رێبازی ئەو بگرێت، بۆیە سیزان بۆ ماوەی سێ ساڵ كۆلیجی پارێزەریی خوێندووە، بەڵام نەیتوانیوە تەواوی بكات، بۆیە زیاتر بایەخی بە وێنەكێشان داوە و شەوانە لەو بوارەدا خوێندوویەتی.

پێگەكە ئاماژە بە پێوەندیی نێوان بیكاسۆ و سیزان دەكات و نووسیویەتی، وێڕای ئەوەی بەهۆی تابلۆ رووتەكانی رەخنەیەكی زۆر لە سیزان گیراوە، بەڵام بیكاسۆ بەردەوام ئامۆژگاریی كردووە بەوەی بەردەوام بێت. زیاتر هەوڵی لەگەڵدا داوە بایەخێكی زۆر بە رەنگەكان بدات و دەتوانێ لە رێی رەنگەكانەوە سەرنجی بینەر بۆ تابلۆكانی رابكێشێت.

دواتریش "ئیلاف" باس لەوە دەكات كە تابلۆكانی سیزان گەیشتنە ئاستێك كە ژمارەیەكی زۆر لە شێوەكارانی ئەو قۆناغە، كەوتبوونە ژێر كاریگەریی تابلۆكانی و وەك مامۆستا و شێوەكارێكی زۆر باڵا تەماشا دەكرا.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د