به‌ده‌ستهێنانی متمانه لای ژن شتێكی هێنده ئاسان نییه كه پیاو بیری لێ ده‌كاته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه تا متمانه‌یان به پیاوێك ده‌بێت، ده‌بێت ئه‌و پیاوه هه‌زاران هه‌وڵ و كۆششی بۆی دابێت.
ژنان به پێی ئه‌زموونی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان و خۆیان بڕیار له‌سه‌ر پیاوان ده‌ده‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه زۆربه‌یان متمانه‌یان به پیاو نییه، ئه‌مانه‌ش چه‌ند هۆكارێكن له‌وانه‌ی كه وایان كردووه پیاو متمانه‌ی لای ژن له ده‌ست بدات:
_ پیاوان زوو فریو ده‌درێن: له‌وانه‌یه خواردنه‌وه‌ی ئاو له بێژه‌نگدا ئاسانتر بێت له دۆزینه‌وه‌ی پیاوێك كه خۆڕاگر بێت و زوو فریو نه‌درێت، به گشتی پیاوان كاتێك له‌وپه‌ڕی خۆسه‌ویستیدان و گرنگی به ژنێك ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كێك بێته به‌رانبه‌ریان و چه‌ند قسه‌یه‌كی شیرینیان به‌رانبه‌ر بكات، فریو ده‌درێن و هۆشیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردووه ژن متمانه‌ی پێی نه‌بێت و به‌رده‌وام حه‌ز له به‌ستنه‌وه‌ی بكات.
_ ئه‌زموونی پێشتر: به گشتی له دڵی هه‌موو ژنێكدا پیاوێك هه‌یه كه ناپاكی یان فێڵێكی وای لێ كردووه، كه وای لێ هاتووه هه‌رگیز متمانه‌ی به هیچ پیاوێكی تر نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به پیاوێكی نموونه‌یی و زیره‌ك ئه‌و متمانه‌یه دروست ده‌كرێته‌وه و ڕابردووی بیر ده‌باته‌وه.
_ پیاو هیچ هۆكارێكت پێ نادات بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ت پێی بێت: ژن هه‌یه پیاوێكی به‌وپه‌ڕی دڵ و مێشكه‌وه هه‌ڵبژاردووه و خۆشی ده‌وێت، كه‌چی متمانه‌ی پێی نییه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌ی ژنه‌كه نییه، ئه‌و پیاوه خۆی هیچ هه‌لێكی بۆ نه‌ڕه‌خساندووه و هیچ هۆكارێكی بۆ دروست نه‌كردووه كه وای لێ بكات متمانه‌ی پێی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جار به ته‌نیا قسه‌یه‌ك یان هه‌ڵسوكه‌وتێك ده‌سه‌لمێنرێت.
_ هاوڕێكانی: په‌ندێك هه‌یه ده‌ڵێت "پێم بڵێ كێ هاوڕێته، پێت ده‌ڵێم خۆت كێی"، به‌ڵام پیاوان هیچ گرنگییه‌ك به‌م قسه‌یه ناده‌ن و هه‌میشه هاوڕێیه‌تی هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ن كه پێیان خۆشه، گوێ به‌وه ناده‌ن ئه‌م هاوڕێتییه چی له كه‌سایه‌تی ده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه هاوڕێی خراپی پیاوه‌كه وا بكات ژن متمانه‌ی پێ نه‌بێت و به چاوی ئه‌وانه‌وه سه‌یری بكات.
_ ڕووخۆش به‌رانبه‌ر هه‌موو ژنێك: ئه‌و پیاوانه‌ی قسه‌ی شیرین و ڕۆمانسییان بۆ هه‌موو ژنێك به‌كار ده‌هێنن، هیچ سنوورێك بۆ خۆشه‌ویستی نێوان خۆی و ژنه‌كه‌ی ناهێڵێته‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به چاوێكی سووك ته‌ماشای ده‌كرێت و متمانه‌ی پێ ناكرێت.