كچێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له هه‌ولێر له ئاهه‌نگی ماره‌كردنیدا پێش ئه‌وه‌ی مه‌لا ماره‌ی بكات، به‌هۆی خوشكه گه‌وره‌كه‌یه‌وه ئاهه‌نگه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، له‌وكاته‌ی ئاشكرا ده‌بێت كه كوڕه‌كه پێش ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچه داواكراوه‌كه‌دا هه‌بێت، خوشكه گه‌وره‌كه‌ی خۆشویستووه و ئه‌ویش هه‌مان رۆژ چیرۆكی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه بۆ برا گه‌وره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات، به‌وه‌یش ئاهه‌نگی ماره‌كردنه‌كه كۆتای پێ ده‌هێنرێ. به‌ڵام كچه بچووكه داواكراوه‌كه به‌هۆی ئه‌و كاره‌ی خوشكه گه‌وره‌كه‌ی كردی، ماڵی باوكی جێ هێشتووه.
"سۆزان" ناوی خوازراوی ئه‌و كچه‌یه كه به‌هۆی خوشكه‌كه‌یه‌وه ئێسته هه‌م ماڵی جێ هێشتووه و هه‌م ئه‌و كوڕه‌ی خۆشیده‌ویست و بڕیار بوو ببێت به هاوسه‌ری، ئه‌و ئێسته له ماڵی باپیری ده‌ژیی. وه‌ك خۆی دوووپاتی ده‌كاته‌وه "تا خوشكه‌كه‌م له ماڵی باوكم بێت ناچمه‌وه ماڵ".
سۆزان چیڕۆكی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بۆ "وشه" ده‌خاته روو و نیگه‌رانه له‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی ده‌یزانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌دا هه‌بووه چه‌ند مانگێك پێش كاتی ماره‌كردنه‌كه و ده‌یتوانی له كاتی پێوه‌ندییه‌كه‌دا بڵێت له‌و كوڕه دوور بكه‌وه و من پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه. بۆیه وه‌ك سۆزان ده‌ڵێ، "ناتوانم بیبوورم چونكه ئابڕووی بردم و به ئاگری دڵی خۆی منیشی سووتاند".
سۆزان ماوه‌ی شه‌ش مانگ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ "سیروان" ده‌بێت، دووپات ده‌كاته‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خوشكه‌كه‌ی ئاگاداری ئه‌و پێوه‌ندییه بووه، به‌ڵام هیچی نه‌گوتووه و ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه "هه‌ر به‌هۆی ئه‌و خوشكه‌كه‌مه‌وه زووتر له‌وكاته‌ی بۆ هاوسه‌رگیری دیاریمان كردبوو، كاته‌كه‌مان پێش خست".
به‌تێگه‌یشتنی سۆزان، خوشكه‌كه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه تا تۆڵه‌ی خۆی له كوڕه‌كه بكاته‌وه، به‌ڵام به رقی تۆڵه‌كردنه‌وه ئه‌وی سووتاندووه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت سیروان پێش ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سۆزان دابنێت، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ "ڕاژان"ی خوشكه گه‌وره‌ی هه‌بووه. به‌گوێره‌ی ئه‌و قسانه‌ی راژان دوای تێكچوونی ئاهه‌نگه‌كه به سۆزانی گوتووه، ئه‌وان ماوه‌ی ساڵێك پێوه‌ندییان هه‌بووه و راژان زۆری سیروان خۆشویستووه، به‌ڵام سیروان خیانه‌تی لێ ده‌كات و به‌هۆیه‌وه تووشی داڕمانی ده‌روونی بووه و بڕیار ده‌دات هاوسه‌رگیری نه‌كات.
كاتێكیش زانیویه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی هه‌یه و ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات سیروانه، به‌دوای كاتێكی گونجاو‌دا گه‌ڕاوه تا هه‌موو شتێك به جۆرێك خراپ بكات كه چاكبوونه‌وه‌ی نه‌بێت. سۆزان ده‌ڵێ "هێنده‌ی ئابڕووی من چوو، نیو هێنده بۆ سیروان ئه‌سته‌م نه‌بوو، چونكه ئه‌و كوڕه و كه‌س لۆمه‌ی ناكات، به‌ڵام خوشكه‌كه‌م بێ له من، ئابڕووی خێزانه‌كه‌یشمانی برد، به‌شێوه‌یه‌كیش منی شكاند جارێكی تر ئه‌سته‌مه بتوانم وه‌ك خۆم لێ بێته‌وه."
ئه‌و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی زیاتر ئازاربه‌خشه بۆی، ئه‌وه‌یه "هه‌م درۆی له‌گه‌ڵ كراوه، هه‌میش له پشتی ئه‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و خوشكه‌كه‌ی ڕێككه‌وتنیان هه‌بووه".
سیروان له‌گه‌ڵ ڕاژاندا ڕێك ده‌كه‌وێت له به‌رانبه‌ر پێدانی پێنج هه‌زار دۆلار بێده‌نگ ده‌بێت و له‌لای كه‌س نایدركێنێت كه پێشتر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵی هه‌بووه و ژیانیان لێ تێك نادات، به‌ڵام ئه‌وه ڕوو نادات و ڕاژان سوودی له كات وه‌رگرتووه و ده‌فه‌رته‌كانی قۆستووه‌ته‌وه، چونكه به‌گوته‌ی سۆزان، "هه‌م پاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه و هه‌م هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی تێك داوه، چونكه دوای ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی ماره‌كردنه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، سیروان ئه‌م نهێنییانه‌ی بۆ هه‌مووان ئاشكرا كرد".
سۆزان باسی ئه‌و ڕۆژه ده‌كات كه له كاتی ماره‌كردندا هه‌موو شتێكی به كۆتا گه‌یشتبوو و ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه "چه‌ند ڕۆژێك بوو هه‌ستم كردبوو خوشكه‌كه‌م ئاسایی نه‌بوو و شتێكی نامۆ هه‌یه، ته‌نانه‌ت نه‌هات بۆ ئارایشتگا له‌گه‌ڵم، به‌ڵام هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌كردبوو تا ئه‌و ئاسته بێت".
"كاتێك بڕیار بوو بچینه لای مه‌لا بۆ ئه‌وه‌ی ماره بكرێم، براكه‌م به باوكمی گوت ئه‌و ماره‌كردنه ناكرێت، هه‌موو میوانه‌كانی ده‌ركرد و بوو به ڕۆژی حه‌شر، هه‌ر له‌وێ براكه‌م هه‌موو شتی ئاشكرا كرد و میوانه‌كان رۆڵیان نه‌بینیایه هه‌ر له‌وێ سیروان له‌ژێر ده‌ستی براكه‌م ده‌رنه‌ده‌چوو و ده‌یكوشت". سۆزان وای گوت.
ئیتر دوای ئه‌و رووداوه كار له‌كار ده‌ترازێت و سۆزان ماڵی خۆیان به‌جێ دێڵێت و ده‌چێته ماڵی باپیری. خۆی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر زۆرم لێ بكه‌ن ئه‌وێش جێ دێڵم و ده‌چمه خانه‌ی داڵده‌دانی ژنان ده‌ژیم، چونكه بڕوام به هیچ كه‌س نه‌ماوه".
ئه‌وه‌یش ده‌پرسێ، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئه‌و كاره گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر من كراوه كه به گه‌وره و ڕێنیشانده‌ری خۆم زانیوه، به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌س بكرێت، قبووڵی ده‌كات؟
وشه/ هه‌ولێر- ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان