به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك، هه‌میشه كه‌سێكیان هه‌یه كه نایانه‌وێت له هاوڕێتییان بمێنێت، هه‌ر له‌به‌ر بێزاركه‌رییه‌كه‌ی هاوڕێتییه‌كه‌ی لا ده‌به‌ن.
به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك، ڕۆژانه كرده‌وه‌ی بێزاركه‌ر و نه‌شیاو ئه‌نجام ده‌نه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بێزاركردنی هاوڕێكانی تریان، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆش یه‌كێك نه‌بیت له‌و به‌كارهێنه‌ره بێزاركه‌رانه، پێویسته هه‌ندێك هه‌ڵه له به‌كارهێناندا ئه‌نجام نه‌ده‌یت.
ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له به‌كارهێنانی فه‌یسبووكدا ده‌كرێت و ده‌بێته هۆی بێزاركردنی ده‌وروبه‌ر:
_ لایك له وێنه و بابه‌ته‌كانی خۆتان مه‌كه‌ن، به زیادبوونی ژماره‌ی لایكه‌كانت هیچ شتێك له بابه‌ت ناگۆڕێ و پێی گه‌وره نابیت، چونكه ئه‌مه نرخی پۆسته‌كه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه و هاوڕێكانیشت ده‌زانن دڵت به‌و لایكه خۆشه، هیچ بابه‌تێكت ناخوێننه‌وه و لایكی ده‌كه‌ن.
_ پێویست ناكا هه‌موو بابه‌تێك له فه‌یسبووك شه‌یر بكه‌یته‌وه، ئه‌مه هاوڕێكانت بێزار ده‌كات و له هاوڕێیه‌تیت په‌شیمان ده‌بنه‌وه، ته‌نیا ئه‌و بابه‌تانه شه‌یر بكه كه پێوه‌ندی به خۆت هه‌یه، یان زۆر سه‌رنجی ڕاكێشاویت.
_ پێویست ناكا وێنه‌ی منداڵی تازه، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری، چوونه ده‌ره‌وه، سه‌یران و هه‌ر شتێكی تر له ژیانتدا ڕوو ده‌ده‌ن یه‌كسه‌ر پۆستی بكه‌یت، چونكه ئه‌مه وات لێ ده‌كات هاوڕێكانت وه‌ك كۆیله‌ی پۆسته‌كان ته‌ماشات بكه‌ن و وابزانن له بنچینه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌چیته ناو خه‌ڵك و وێنه ده‌گریت، تا بڵاوی بكه‌یته‌وه.
_ ناوی هه‌ژماره‌كانت با ناوی خۆت بێ، نه‌ك گوڵی ڕه‌ش، دڵی شكاو و كوڕه ئاشقه‌كه، ئه‌م جۆره ناوانه شتێكی كاتین و ته‌نیا ده‌توانی له‌ناو هاوڕێكانت به‌كاریان بهێنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته ناوی هه‌ژماره‌كه‌ت، خه‌ڵكی بێزار ده‌كات و به ترسنۆكت ده‌زانن، هیچ كه‌سیش حه‌زی له هاوڕێیه‌تی كه‌سی وا نییه.
_ كاتێك شتێكی جوان ده‌بینیت، هیچ پێویست ناكا زێده‌ڕۆیی له ستایشكردنیدا بكه‌یت، چونكه ئه‌م شته‌ی باسی ده‌كه‌ی فیلم یان هه‌ر شتێكی تر بێت، ته‌نیا بۆ تۆ دروست نه‌بووه، به شێوه‌یه‌كی گشتی كورته‌یه‌كی باس بكه و هه‌مووی مه‌هێنه‌وه سه‌ر خۆت.
_ ڕۆژانه یان ڕۆژی سێ جار گۆڕینی پرۆفایل به هیچ جۆرێك جێی خۆشحاڵی نییه، به‌ڕاستی ده‌بیته هۆی بێزاركردنی هاوڕێكانت و هیچ حه‌ز به بینینت ناكه‌ن.
_ وێنه‌ی خواردن و قاپ و قاوه‌كان بڵاو مه‌كه‌نه‌وه كه نانێك ده‌خۆن، چونكه بێگومان كه‌س گرنگی به‌وه نادات تۆ چی ده‌خۆیت، ته‌نیا خۆت وه‌ك هیچ نه‌دیوێك ده‌رده‌خه‌یت و هاوڕێكانت بێزار ده‌كه‌یت، به‌تایبه‌ت له‌وانه‌یه زۆر كه‌س ئه‌و نانه گه‌رم و خۆشه‌ی تۆی ده‌ست نه‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه ناچار نین ئه‌و خواردنانه‌ی تۆ ببینن و ده‌ست به سكی به‌تاڵیان بگرن، له هاوڕێیه‌تی لات ده‌به‌ن.
_ یارییه‌كانی ناو مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك بۆ هه‌موو هاوڕێكانت مه‌نێره و خێرا خێراش بیریان بهێنیته‌وه، ئه‌مه بێزاریان ده‌كات و به هاتنی ئه‌و هه‌موو نامه‌یه له‌وانه‌یه نه‌ك هه‌ر له هاوڕێیه‌تی لات بده‌ن، بگره ڕێی تێ ده‌چێت بلۆكیشت بكه‌ن.
_ وێنه‌ی هیچ كه‌سێك به بێ پرس پۆست مه‌كه، كه‌س بۆ ئه‌وه هاوڕێیه‌تی نه‌كردووی وێنه‌ی بڵاو بكه‌یته‌وه، خۆی ئه‌گه‌ر بیه‌وێ وێنه دا‌نێت، لای خۆی دای ده‌نێت و پێویستی به پۆستی كتوپڕی تۆ نییه.
_ كاتێك كه‌سێك ده‌كه‌یت به هاوڕێت، هیچ پێویست ناكات به‌یانی لایبده‌یت و شه‌و ئادی بۆ بنێریته‌وه، ئه‌مه زۆر بێزاركه‌ره و ده‌بێته هۆی بلۆككردنت، ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كت ده‌وێت یه‌ك جار هاوڕێیه‌تی بۆ بنێره نه‌ك ڕۆژی سێ چوار جار.